کوردستان میدیا: رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، بەیاننامەیەکی لەمەڕ ناڕەزایەتی بە حوکمی سێدارەی زیندانیانی سیاسیی کورد بڵاو کردەوە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک، نیگەرانیی خۆی لەهەمبەر بارودۆخی چالاکانی کوردی مەحکووم بە سێدارە، بەتایبەت شێرکۆ موعارفی و حەبیبوڵڵا گوڵپەریپوور، راگەیاندووە.
دەقی بەیاننامەی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان بەم چەشنەیە:
دەبیرخانەی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان:
ویژدانە زیندووەکان بۆ رزگار کردنی گیانی چالاکانی کوردی مەحکووم بە ئیعدام، لێپرسراوانە هەڵسوکەوت بکەن
چالاکانی کوردی مەحکووم بە سێدارە لە زیندانەکانی سنە، تاران، ورمێ و شارەکانی دیکە، لە هەلومەرجێکی نالەبار، ماوەی حوکمەکەیان تێپەڕ دەکەن، لەم نێوانەدا بارودۆخی تەندروستیی شێرکۆ موعارفی، کە مانی لە خواردن گرتووە و هەروەها بارودۆخی حەبیبوڵڵا گوڵپەریپوور کەلە زیندانی سمنان دایە، نیگەرانی و پەرۆشیی ئێمەی چەند قات کردۆتەوە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، وێڕای دەربڕینی ناڕەزایەتیی خۆی لەهەمبەر شێوەی دادگایی و دەرکردنی حوکمی سێدارە و هەروەها بە سرنجدان بەوە کە بەرپرسە قەزاییەکان هیچ ئاوڕێک لە ناڕەزایەتی و رەخنەی چالاکانی مافی مرۆڤ و پارێزەرانی ئەو چالاکانەی نادهنهوە، داوا لە تێكڕای ناوەندەکانی مافی مرۆڤ و ویژانە زیندووەکان دەکەین لەهەمبەر گیانی چالاکانی کوردی مەحکووم بە سێدارە کە بریتین لە:
شێرکۆ موعارفی، لوقمان مورادی، زانیار مورادی، حەبیبوڵڵا گوڵپەریپوور، حەبیبوڵڵا لەتیفی، رەشید ئاخکەندی، بێهرووز ئالخانی، رەزا ئیسماعیلی، حەبیب ئەفشاری، عەلی ئەفشاری، سەید سامی حوسێنی، یاوەر رەحیمی، ئەسغەر رەحیمی، بێهنام رەحیمی، بەهمەن رەحیمی، مەردان مەلەکی، ئەنوەر رۆستەمی، مستەفا سەلیمی ــ ئیلوویی، حەسەن تالیعی، عەزیز محەممەدزادە، سەید جەماڵ محەممەدی، ئیبراهیم عیساپوور و سیروان نژاوی
لێپرسراوانە هەڵسوکەوت بکەن.
رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان
١٦ی بانەمەڕی ١٣٩١ی هەتاوی
٥ی مەی ٢٠١٢ی زایینی