• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٢ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠١ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

ژنێکی تەمەن ١٧ ساڵ لەژێر ناوی "پاراستنی نامووس" کوژرا

زایینی: ٠٥-٠٥-٢٠١٢ - هەتاوی: ١٣٩١/٠٢/١٦ - ١١:٤٩ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
ژنێکی تەمەن ١٧ ساڵ لەژێر ناوی
کوردستان میدیا: ژنێکی تەمەن ١٧ ساڵ لەلایەن بنەماڵەی شووەکەیەوە بە شێوەیەکی وەحشیانە لە ناوچەی لەیلاخ کوژرا.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ١١ی بانەمەڕی ١٣٩١ی هەتاوی، ژنێکی "تەمەن ١٧ ساڵ"، بەناوی "سارا ئەحمەدیان" لەژێر ناوی "پاراستنی نامووس"، لەلایەن هاوسەر و خەسووکەیەوە بە شێوەیەکی هۆڤانە (وەحشیانە) کوژراوە.


ئەم رووداوە لە گوندی "حەواجۆ"ی سەربە ناوچەی "لەیلاخ" لە نزیک شاری "دێولان" رووی داوە.


سارا پێشتر لەمەڕ هەڵسوکەوتی نەشیاوی شووەکەی، ماوەیەک لە ماڵی بابی بووە و پاش ئەوەی کە لەلایەن بنەماڵەی شووەکەیەوە بردراوەتەوە، کوژراوە.


بەگوێرەی شایەتحاڵانی رووداوەکە بە ئاسن سەر و سیمای ناوبراو تێکشکێنراوە و شوێنی شکان بە جەستەیەوە دیار بووە.


هاوسەری سارا بەناوی "پ" و کارمەندی موخابراتی شاری قوروە، پاش ئەم رووداوە بە دانانی بارمتە لە زیندان هاتۆتە دەرەوە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک