کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایكی شەهیدێكی رێگای رزگاریی كوردستان لەشاری سەقز كۆچی دوایی كرد

18:01 - 4 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: دایكی شەهیدێكی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران بەهۆی نەخۆشی لەشاری سەقز كۆچی دوایی كرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، خەدیجە وەیسی دایكی شەهید عەتا رەزاپوور رۆژی شەممە رێكەوتی ٣ی جۆزەردان ماڵاوایی لەژیان كرد.
شەهید عەتا ناسراو بە عەتا كێلەشینی ساڵی ١٣٤٥لەئاوایی كێلەشینی سەر بە ناوچەی گەوركایەتی سەقز لەداێك ببوو و لەتەمەنی لاویەتیدا چەكی پێشمەرگایەتی هەڵگرت و رووی لەبنكەكانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران كردبوو.

4861.jpg
شەهید عەتا رەزاپوور


عەتا كێلەشێنی ساڵی ١٣٧٥هاورێ‌لەگەڵ حەمەساڵەی شەریفی كادری حیزبی دێمۆكرات، لەلایەن دەست و پێوەندییەكانی رێژیمی ئێرانەوە شەهید كران.
حیزبی دێمۆكراتی كوردستان ئێران وێڕای دەربڕینی هاوخەمی، سەرەخۆشی لەبنەماڵەی دایە خەدیجە دەكات.

رۆحی شاد