کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كۆچی دوایی دایكی شەهیدێكی رێگای رزگاریی كوردستان لەناوچەی مەهاباد

18:36 - 4 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: دایكی شەهیدێكی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران بەهۆی نەخۆشی لە ئاوایی گاگەشی شاری مەهاباد كۆچی دوایی كرد.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، زێڕین كەریمی دایكی برایم دەست رەنج بەهۆی نەخۆشی لەئاوایی گاگەش ماڵاوایی لەژیان كرد.

شەهید برایم دەست رەنج ناسراو بە برایم گاگەشی ساڵی ١٣٤٧لەئاوایی گاگەشی سەرێ‌لەمەهاباد لەدایك بووە و دواتر لەتەمەنی لاوێتیدا رووی لەریزەكانی حیزبی دێمۆكرات كردووە.

4864.jpg
شەهید برایم دەست رەنج


برایم گاگەشی مانگی رەشەممەی ساڵی ١٣٦٤ی هەتاوی لە تێكهەڵچوونێك لەگەڵ هێزەكانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لەشوێنێك بە ناوی شێلمان شەهید كرا.
حیزبی دێمۆكراتی كوردستان ئێران وێڕای دەربڕینی هاوخەمی، سەرەخۆشی لەبنەماڵەی دایە زێڕین كەریمی دەكات.

رۆحی شاد