• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٠ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٩ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

زەخت و گوشاری هێزەکانی رێژیم بۆ سەر دانیشتوانی ناوچەی باینگان

زایینی: ٠٥-٠٥-٢٠١٢ - هەتاوی: ١٣٩١/٠٢/١٦ - ١٢:١٠ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
زەخت و گوشاری هێزەکانی رێژیم بۆ سەر دانیشتوانی ناوچەی باینگان
کوردستان میدیا: هێزە نیزامییەکانی رێژیم لە ناوچەی باینگانی سەربە پاوە، هەڵیان کوتاوەتە سەر کاسبکارانی ئەو ناوچە و دەستیان بەسەر کەلوپەلەکانیاندا گرتووە.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە حەوتووی رابردوودا، هێزە نیزامییەکانی جێگیر لە پاسگای گوندی دڕۆڵە چەندین جار هەڵیان کوتاوەتە سەر خەڵکی گوندەکانی "دڕۆڵە"، "لاوران" و "کانی‌سالار"ی سەربە ناوچەی باینگانی شاری پاوە و سووکایەتییان پێ کردوون.


خەڵکی ئەو گوندە بە هۆی دەست کورتی بەناچاری روو لە سنوورەکان دەکەن و خەڵکی ئەو سێ گوندەش لە چۆمی سیروان لەسەر سنووری ئێران و عێراق سەرقاڵی کڕین و فرۆشتنی کەلوپەلی نێو ماڵ و سووتەمەنی بوون کە لەلایەن پاسگای گوندی دڕۆڵەوە هێرشیان کراوەتە سەر و دەستیان بەسەر کەلوپەلەکانیاندا گرتووە.


ئەمە لە حاڵێک دایە کە تەنیا سەرچاوەی داهاتی خەڵکی ئەو ناوچەیە، لەو سنوورە دایە کە ئێستا لەلایەن هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە به ته‌واوی داخراوه .
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا