کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سێزدەهەمین كۆنگرەی نەتەوەیی كورد لەوڵاتی بلژیك دەستی پێكرد

16:18 - 5 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: شاندێكی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی عەلی ئەشرەف مورادی، ئەندامی جێگری كۆمیتەی ناوەندی حیزبی دێمۆكرات، لە ١٣هەمین كۆنگرەی KNK لە شاری برۆكسێل بەشداریی كرد.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رێكەوتی ٤ی جۆزەردانی ١٣٩٢ی هەتاوی، شاندێكی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لە ١٣هەمین كۆنگرەی ساڵانەی KNK بەشداریی كرد و لەوێدا پەیامێكی پێشكەش كرد.

لە پەیامەكەدا هەڵوێست و بۆچوونەكانی حیزبی دێمۆكرات لە سەر ئەو بارودۆخە هەستیارەی كە كوردستان پێیدا تێپەر دەبێت، خرابووە روو و یەكریزی، یەكگرتووی وهاوخەباتی حیزب و رێكخراوە سیاسییەكانی كوردستان وەكوو پێویستیەكی گرینگی ئەم قۆناغە زانرابوو.

شاندی حیزبی دێمۆكرات لە نێوئاخنی كۆبوونوەكانی رۆژی یەكەمدا، چاویان بە نوێنەری چەندین حیزب و رێكخراوی سیاسیی و كەسایەتیی سیاسیی هەر چوار بەشی كوردستان كەوت كە بەشداری كۆنگرەكە بوون و لە سەر رووداو و پێشهاتەكانی ناوچە و كوردستان ئالوگۆڕی بیرورایان كرد و دوایین هەڵوێست و سیاسەتەكانی حیزبی دێمۆكراتیان بۆ كەسایەتی و نوێنەری شاندەكان شی كردەوە.

4872.jpg