کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێكی حیزبی دێمۆكرات بەشداریی لەیادی دامەزرانی پارتی سوسیال دێمۆكراتی ئاڵماندا كرد

16:44 - 6 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: شاندێكی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لەیادی ١٥٠ ساڵەی دامەزرانی پارتی سوسیال دێمۆكراتی ئاڵماندا بەشداریی كرد.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، شاندێكی نوێنەرایەتی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران پێكهاتوو لە لوقمان ئەحمەدی بەرپرسی پێوەندییەكانی دەرەوەی حیزبی دێمۆكرات و هیوا بەهرامی نوێنەری حیزب لەئاڵمان، لەسەر بانگهێشتی پارتی سوسیال دێمۆكراتی ئاڵمان، بەشدارییان لەیادی ١٥٠ ساڵەی دامەزرانی ئەو پارتە لەشاری لایپزیكی ئاڵمان كرد.


لەو یادەدا سەركۆمار و سەرۆك وەزیرانی زۆر وڵاتی ئورووپا و دەیان شاندی سیاسی وڵاتانی جۆراوجۆر بەشدار بوون.
لەم بۆنەیەدا وێڕای بەرز نرخاندنی مێژووی ١٥٠ ساڵەی پارتی سوسیال دێمۆكراتی ئاڵمان، رۆڵ و كاریگەری پارتی سوسیال دێمۆكراتی ئاڵمان لەپێناو ئاشتی و ئازادی و دێمۆكراسی بەرز نرخێندرا.

4883.jpg