کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كۆنفڕانسێك لەژێر ناوی\"یەكیەتی بۆ دابین بوونی دێمۆكراسی لە ئێران\" لەپارلمانی سوید بەڕێوە چوو

22:02 - 6 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: كۆنفڕانسی یەكیەتی بۆ دابین بوونی دێمۆكراسی لەئێران بەبەشداری نوێنەری حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لەپارلمانی سوید بەڕێوە چوو.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ئەو كۆنفڕانسە بە هاوكاری حیزبی لیبراڵ ( فۆلك پارتیەك ) ‌و حیزبی سوسیال دێمۆكراتی سوید لەپارلمانی ئەو وڵاتە لە رۆژەكانی شەممە و یەكشەممە رێكەوتی ٤و ٥ی جۆزەردان بە بەشداری ئاسۆ ساڵح نوێنەری حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لەسوێد، بەڕێوە چوو.

سەرەتا بەڕێز فریدریك ماڵم ئەندامی پارلمانی سوید وتەیەكی پێشكەش كرد‌و باسی ئاڵوگۆڕە سیاسییەكانی ئەم دواییانەی وڵاتی ئێرانی كرد ‌و ئاماژەی بەوەدا كە كاتی گۆڕانی سیستمی سیاسی لە ئێران هاتووە ‌و جەختی لەوەش كردەوە كە كێشەی نەتەوە بندەستەكان لەو وڵاتە دەبێ چارەسەر بكرێت.

پاشان بەڕێوەبەرانی كۆنفرانسەكە ئامانجیان لەبەستنی كۆنفڕانسەكە شی كردەوە و كۆنفڕانسەكە ماوەی ٢ رۆژ درێژەی كێشا.

لەرۆژی یەكەمی كۆنفڕانسەكەدا سێ‌پانێل لەبارەی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی ئێران بە تایبەتی سەركۆماری، چۆنیەتی گوزار بە دێمۆكراسی ‌و گرفتە بنەڕەتییەكانی خەڵكی ئێران، فرە رەهەندی بارودۆخی سیاسی لەئێران ‌و چونیەتی گەیشتن بە دێمۆكراسی بەڕێوەچوو و لەهەر كام لەو بەشانەدا كۆڕگێڕانی بابەتەكانیان شی كردەوە.

لەرۆژی دووهەمی كۆنفڕانسەكەدا دوو پانێل لەبارەی داهاتوو پێكەوە دروست دەكەین كە پێوەندیی بە نەتەوە بندەستەكانەوە هەبوو و ژنان ‌و هەڵبژاردنی سەركۆماری لە ئێراندا بەڕێوە چوو.

لەرەوتی بەڕێوە چوونی كۆنفڕانسەكەدا بەڕێز ئاسۆ ساڵح نوێنەری حیزبی دێمۆكرات را و تێبینیەكانی خۆی لە پێوەندیی بابەتەكان بۆ بەشداران باس كرد.

كۆنفڕانسییەكیەتی بۆ دابین بوونی دێمۆكراسی لە ئێران لەپارلمانی سوید بە راگەیاندراوێك لە ژێر ناوی هەڵبژاردنی ئازاد، رێگای بەرەورووبوونەوەی شەڕ ‌و قەیرانە كۆتایی پێهات.