کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تەها كەریمی سینەماكاری كوردستانی رۆژهەڵات، لەهەرێمی كوردستان گیانی لەدەست دا

13:19 - 9 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: تەها كەریمی سینەماكاری خەڵكی شاری بانە بە هۆی رووداوی هاتووچۆوە لەشاری سلێمانی گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ٨ی جۆزەردان تەها كەریمی دەرهێنەری كورد بە هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەشاری سلێمانی گیانی لەدەست دا و هاوكاتیش شۆفێری یەكێك لەماشێنەكانیش گیانی لەدەست داوە.

تەها كەریمی ساڵی ١٣٥٥ی هەتاوی لەشاری بانە لەدایك بووە و دواتر لەبەشی سینەما لەزانكۆی هونەری تاران لیسانسی لەبواری دەرهێنان وەرگرتووە.

ئەو سینەماكارە كوردە خاوەنی چەندین فیلمی دیكیۆمێنتی بوو و هەروەها 4 فیلمی كورتیشی بەناوەكانیسنوری ژین، زریان، سەمای مروارییەكان و كوێستانی سپی ساز كردووە و هەروەها فیلمی سینەمایی كوێستانی قەندیل یەكەم فیلمی درێژی تەها كەریمی بووە.

هەر لەو پێوەندییەدا فیلمی دیكیۆمێنتی بەكرێگیراوی سپییش لە دەرهێنانی سینەماكاری كورد تەها كەریمی لە دوایین بەشداریی نێودەوڵەتیی خۆیدا لە دوو بەشی پێشبڕكێی نێودەوڵەتی و هەروەها بەشی پێشبڕكێی شەڕ لە میانەی شەشەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سینەما هەقیقەت لە هۆڵی سینەما وەحدەتی شاری تاران نمایش كرا و توانیبووی خەڵاتی باشترین فیلمی دیكیۆمێنتیی بڵیندی بەشی نێودەوڵەتیی ئەم فێستیڤاڵە مسۆگەر بكات.