کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێكی دڵسۆزی حیزبی دێمۆكرات لەناوچەی سنە كۆچی دوایی كرد

16:32 - 11 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: ئەندامێكی دڵسۆز و باوكی دوو پێشمەرگەی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لەناوچەی سوورسووری كولیایی سنە كۆچی دوایی كرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، كاك ئەسەد ساعدی ناسراو بە میرزا ئەسەد خەڵكی ئاوایی گڕگڕی خواروو لەتەمەنی ٧٨ ساڵیدا ماڵئاوایی لەژیان كرد.
میرزا ئەسەد یەكێك لەئەندامانی دڵسۆزی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران بوو و ئەو هاوڕێ‌تێكۆشەرە ساڵی ١٣٥٨‌ی هەتاوغ پەیوەست بەریزەكانی حیزبی دێمۆكرات بوو و لەهێزی بێستوون سازماندهی درابوو.
میرزا ئەسەد بەهۆی گیروگرفتی شەخسی خۆی و لەسەر ئیزنی حیزبی دێمۆكرات ساڵی ٦١ گەڕایەوە زێدی خۆی و هەتا دوا هەناسەی وەك ئەندامێكی دڵسۆز ئەركەكانی خۆی بەجێ‌گەیاند.
كاك ئەسەد سەرەڕای ئەوەی كە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی رێژیمەوە گوشاری زۆری لەسەر بوو و ماڵەكەشی لەلایەن رێژیمەوە ئاگر تێپەردرا، بەڵام هیچ كات لە ورەی شۆڕشگێڕی كەم نەبووە و لەو پێوەندییەدا كوڕ و كچەكەشی بە ناوەكانی دانیال و خاتوو ئاسۆ رێگای شۆڕشگێڕی باوكیان بەرنەدا و هەنووكە لەریزەكانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران دان.
حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران وێڕای دەربڕینی هاوخەمی سەرەخۆشی لەكەس و كاری و بنەماڵەی میرزا ئەسەد دەكات و خۆی بەشەریكی خەمیان دەزانێت.

رۆحی شاد