کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حەسەن شەرەفی دۆخی نالەباری ژیانی خەڵكی ئێرانی لەگەڵ لێپرسراوانی فەرانسە تاوتوێ‌كرد

17:56 - 11 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: حەسەن شەرەفی جێگری سكرتێری گشتیی حیزبی دێمۆكرات لەگەڵ بەرپرسی پێوەندییە نێودەوڵەتییەكانی بزووتنەوەی خەبات دژی رەگەز پەرەستی و دابین كردنی دۆستایەتی نێوان خەڵكانی جیهان لەفەرانسە كۆبۆوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، بەڕێز حەسەن شەرەفی هاوڕێ‌لەگەڵ خوسرەو عەبدوڵڵاهی بەرپرسی پێوەندییەكانی حیزبی دێمۆكرات لەفەرانسە لەچاوپێكەوتن لەگەڵ رونە مین یو كۆمەڵێك باس و بابەتی پێوەندیدار بە دۆخی خەڵكی ئێران و پرسی مافی مرۆڤی تاوتوێ‌كردووە.
دەستێوەردانەكانی رێژیمی ئێران لەكاروباری سووریە، پشتیوانی لەگرووپە توندرەوەكان لەناوچە و دۆخی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناڤین بەشێك لەتەوەری دانیشتنەكانی شەرەفی و بەرپرسی پێوەندییە نێودەوڵەتییەكانی بزووتنەوەی خەبات دژی رەگەز پەرەستی بوو.
جێگری سكرتێری گشتیی حیزبی دێمۆكرات لەبەشێكی دیكەی ئەو چاوپێكەتنەدا باسی لەشانۆی هەڵبژاردنی رێژیمی ئێران و دۆخی ناڵەباری ئابووری، سیاسیی و كۆمەڵایەتی ئێران و هەروەها پێشێل كردنی مافی ژنان و سەرجەم چین و توێژەكانی كۆمەڵگا كردووە.