کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٦٧٩ کوژراو پاش ئاگربەست لە سووریە

14:45 - 17 بانەمەڕ 2712

کوردستان میدیا: پاش ئەوەی کە رێژیمی سووریە بڕیاری دا بەگوێرەی گەڵاڵەی کۆفی عەنان توندوتیژییەکان رابگرێت، ٦٧٩ کەسی کوشتووە.


بەگوێرەی راپۆرتی ماڵپەڕی ئاڤێستا کورد، لە رێکەوتی ٢٤ی خاکەلێوە بەو لاوە کە بڕیاری ئاگربەستی سووریە درا، رێژیمی بەشار ئەسەد ئاگربەستی شکاندووە و لەو کاتەوە هەتا ئێستا ٦٧٩ کەس لە ناڕازییانی لە شارەکانی سووریەدا کوژراون.
جگەلە هێرش و ئۆپەراسیۆنی سەربازیی رێژیمی سووریە بۆسەر خەڵک، ماوەیەکە لە شارەکانی سووریەدا زنجیرە تەقینەوە دروست بوون و هەتا ئێستاش سەدان کەس لەم تەقینەوانەدا کوژراون.
بەپێی سەرچاوە، ئەنجومەنی شۆڕشی سووریە رایگەیاندووە لە سەرەتای ئاگربەستەوە هەتا ئێستا ٦٧٩ کەس کوژراون کە ٤١ کەسیان منداڵ و ٤٤ کەسی دیکەش لەو کوژراوانە ژنن.