کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی هەیئەتێكی كاروباری پەنابەرانی وڵاتی دانمارك لەدەفتەری سیاسیی حیزبی دێمۆكرات

14:59 - 12 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: هەیئەتێكی كاروباری وڵاتی دانمارك پێكهاتوو لە بەرێزان: خاتوو دۆرتە سمێد راوێژكاری باڵای یاسایی و خاتوو ریكی یانسێن راوێژكاری زانیاری، سەردانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێرانیان كرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ئەو سەردانەی شاندی وڵاتی دانمارك كە رۆژی شەممە رێكەوتی 11‌ی جۆزەردان بوو، لەلایەن هەیئەتێكی حیزبی دێمۆكراتەوە بە سەرپەرستی محەممەد نەزیف قادری ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێرانەوە پێشوازییان لێكرا.
لەو دیدارەدا محەممەد نەزیف قادری سیاسەت و هەڵوێستەكانی حیزبی دێمۆكراتی سەبارەت بە پرسە پێوەندیدارەكان باس كرد.
لەلایەكی دیكەوە هەر دوو شاندەكە دۆخی سیاسیی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناڤین و پەنابەرانیان تاوتوێ‌كرد.