کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حیزبی دێمۆكرات لەساڵیادی دامەزرانی یەكیەتیی نیشتمانی كوردستاندا بەشداریی كرد

15:19 - 12 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: هەیئەتێكی حیزبی دێمۆكرات بە سەرپەرستی تەیموور مستەفایی ئەندامی دەفتەری سیاسیی بە مەبەستی پیرۆزبایی ٣٨مین ساڵی دامەزرانی یەكیەتیی نیشتمانی كوردستان سەردانی مەڵبەندی ١٤ی رێكخستنی كۆیەی كرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رێكەوتی ١١‌ی جۆزەردان شاندێكی حیزبی دێمۆكراتی کوردستانی ئێران بەمەبەستی پیرۆزبایی ٣٨مین ساڵیادی یەكیەتی نیشتمانی كوردستان سەردانی مەڵبەندی ١٤ی رێكخستنی كۆیەی كرد و لەلایەن هەیئەتێكی مەڵبەندوە بەسەرپەرستی رەهبەری سەید برایم ئەندامی سەركردایەتی یەكیەتیی نیشتمانی و بەرپرسی مەڵبەند، پێشوازیی لێكرا.
لەو سەردانەدا بەرێز مستەفایی وێرای پیرۆزبایی ٣٨ ساڵەی دامەزرانی (ی.ن.ك) هیوای تەمەن درێژی و ئاواتی هەرچی زوو چاكبوونەوەی باری تەندروستی بەرێز مام جەلالی خواست.
هەر بەو بۆنەیەوە شاندی حیزبی دێمۆكرات چەپكە گوڵێکی پیرۆزبایی پێشكەش بە مەڵبەندی ١٤ی یەكیەتیی نیشتمانی كوردستان لەكۆیە، كرد.