کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی رۆژی جیهانی منداڵان لەلایەن حیزبی دێمۆكراتەوە

17:39 - 13 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: لەناوەندی ١ی كوردستان رێوڕەسمی رۆژی جیهانی منداڵان بەئامادە بوونی منداڵانی كادر و پێشمەرگە و بنەماڵە بەڕێزەكانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران بەڕێوە چوو.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، لەو رێوڕەسمەدا كە لەلایەن بەشی ئامووزشی ناوەندی یەک و كۆمیتەی ژنانی ئەو ناوەندە بەڕێوە چوو، سەرەتا پەیامی منداڵانی ناوەندی یەکی كوردستان بە بۆنەی یەكی ژوئەنەوە لەلایەن ئاژوان پیرانییەوە خوێندرایەوە و دواتر سرودێك لەژێر ناوی ژیلەمۆ لەلایەن كۆڕی منداڵانەوە پێشكەش كرا.

شانۆی هاوڕێیەتی بڕگەیەكی دیكەی رێوڕەسمەكە بوو كە لەلایەن گرووپی شانۆی منداڵانەوە پێشكەش بەئامادە بوان كرا.

دواتر گرووپی هەڵپەركێی هەڵاڵە چەند تابلۆیەكی هەڵپەركێیان نمایش كرد و پاشان شانۆیەكی تر لەژێر ناوی رێكلام پیشانی بەشداران درا.

لەبڕگەیەكی دیكەی رێوڕەسمەكەدا دوو سروودی ئاڵا و نیشتمان لەلایەن منداڵانەوە خوێندرانەوە.

چیرۆكە شانۆی باپیرە لەبەشێكی دیكەی مەڕاسمەكەدا نمایش كرا و هەروەها چەندێن كێبڕكێی لە رێوڕەسمەكەدا بەڕێوە چوو.

بەشی كۆتایی رێوڕەسمەكە تەرخان كرابوو بۆ دابەش كردنی خەڵات بەسەر منداڵاندا.