کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بایكوت كردنی هەڵبژاردن لەكوردستانی رۆژهەڵات لەپەرەسەندن دایە+وێنە

16:29 - 15 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: بایكۆت كردنی شانۆی هەڵبژاردنی سەركۆماریی رێژیمی ئێران رۆژلەگەڵ رۆژ بەنووسینی دروشم و بڵاو كردنەوەی تراكت لەشارەكانی كوردستان لەپەرە سەندن دایە.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ئەندامان و دۆستانی حیزبی دێمۆكرات لەئاوایی نێ‌ مەریوان و دەورووبەریی بەنیشانەی بایكۆت كردنی هەڵبژاردنەكانی رێژیمی ئێران چالاكیان بەڕێوە برد.

نووسینی دروشمی وەكوو، دەنگدان بۆ ئێمەی كورد عەیبە، بایكۆت كردنی هەڵبژاردن، شانۆی هەڵبژاردن بەسە و سڵاو لەقازی و قاسملوو و شەرەفكەندی بەشێك لەچالاكییەكان بوون.
ئەو شوێنانەی چالاكی تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە: فەلەكەی د.قاسملوو، دەورووبەری مزگەوتی جامیع، جادەی سەرەكیی نێ‌ـ مەریوان، گەڕەكی كانی گەزنە، گەڕەكی ناوباخ.

لەسەر بەرزایی چیای شەرگەش لەئاوایی نێ‌ ئاڵایەكی گەورەی كوردستان هەڵكرابوو.

ماوەی چەند رۆژە چالاكییەكان بەبۆنەی بایكۆت كردنی هەڵبژاردنەكان لەكوردستان پەرەی سەندووە و لەو پێوەندییەدا لەشارەكانی بۆكان، سەرپێڵی زەهاو، كەنگاوەر، پاوە و كرماشان بە نووسینی دروشم و بڵاو كردنەوەی تراكت هەڵبژاردنەكان بایكۆت كراوە.