کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كۆچی دوایی دایكی شەهیدێكی رێگای رزگاریی كوردستان لەناوچەی سەوڵاوا

15:53 - 16 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: توبا مستەفایی دایكی شەهید سەربەرز رەزایی، بەهۆی نەخۆشی لە نەخۆشخانەی تامین اجتماعی شاری سنە كۆچی دوایی كرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، دایە توبا خەڵكی ئاوایی زۆنج لە ناوچەی كەڵاتەرزانی شارستانی سەوڵاوا و دایكی سەبەرز رەزایی شەهیدی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران بەهۆی نەخۆشی ماڵاوایی لەژیان كرد.
كاك سەربەرز لەسەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێرانەوە پەیوەست بەریزی پێشمەرگەكانی حیزبی دێمۆكرات لەهێزی زرێبار بوو.

4964.jpg
شەهیدسەربەرز رەزایی


سەربەرز رەزایی لە بەهاری ساڵی ١٣٥٩ی هەتاوی لەلایەن هێزەكانی رێژیمەوە بەدیل گیرا ‌و لەپادگانی مەریوان ئێعدام كرا و چووە ریزی شەهیدانی حیزب و گەلەوە.


حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران پرسە‌ و سەرەخۆشی لەبنەماڵەی دایە توبا دەكات و خۆی بەشەریكی خەمیان دەزانێ‌.

رۆحی شاد