کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حیزبی دێمۆكرات لەوڵاتی سوید بوو بە بەرپرسی كۆمیتەی هاوكاری هێزە سیاسییەكان

18:30 - 16 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لەوڵاتی سوید وەكوو بەرپرسی كاتی كۆمیتەی هاوكاری هێزە سیاسییەكانی كورد و كوردستانی هەڵبژێردرا.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، هەیئەتێكی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لەوڵاتی سوید، بەشداریی لە كۆبوونەوەی كۆمیتەی هاوكاری هێزە سیاسییەكانی كورد و كوردستانیدا كرد و لەو كۆبوونەوەیەدا بە بەرپرسی كۆمیتەكە هەڵبژێردرا.
لەو كۆبوونەوەیەدا بەڕێز شەفیق كایا، بەرپرسی پێشووی كۆمیتەی هاوكاری هیزە سیاسییەكان چەند وتەیەكی پێشكەش كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ بەرپرسی تازەی كۆمیتەكە خواست.
هەر لەو پێوەندییەدا بەڕێز مەولوود عەبدێلزادە، بەرپرسی بەشی پێوەندییەكانی كۆمیتەی گشتی حیزب لەوڵاتی سوید، هەتا دوو ساڵی داهاتوو وەكوو بەرپرسی كۆمیتەی هاوكاری هێزە سیاسییەكانی كورد و كوردستانی دیاری كرا.
شاندی حیزبی دێمۆكرات چەپكە گوڵێكیان بەنیشانەی رێزگرتن، پێشكەش بە بەرپرسی پێشووی كۆمیتەی هاوكاریی هێزە سیاسییەكان كرد.