• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٤ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠٣ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

بەڕێز مستەفا هیجری بە واژۆی نامەیەك، پشتیوانی لەئازاد كردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەربڕی

زایینی: ٠٦-٠٦-٢٠١٣ - هەتاوی: ١٣٩٢/٠٣/١٦ - ١٧:٢٥ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
بەڕێز مستەفا هیجری بە واژۆی نامەیەك، پشتیوانی لەئازاد كردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەربڕی
كوردستان میدیا: سكرتێری گشتیی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لەگەڵ شاندی كەمپەینی ئازاد كردنی بەڕێز ئۆجەلان كۆبۆوە و نامەی ئازاد كردنی ئەو رێبەرە سیاسیە دەسبەسەركراوەی واژۆ كرد.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، سەر لەبەیانی رۆژی پێنج‌شەممە رێكەوتی ١٦‌ی جۆزەردان شاندێكی كەمپەینی كۆكردنەوەی واژۆ بۆ ئازاد كردنی رێبەری پارتی كرێكارانی كوردستان، بەسەرپەرستی كاوە نادر سەردانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێمۆكراتیان كرد.


ئەو شاندە بەمەبەستی كۆكردنەوەی واژۆ بۆ ئازاد كردنی بەڕێز ئۆجەلان سەردانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێمۆكراتیان كرد و ئەو داواكاریی و هەوڵە لەلایەن بەڕێز مستەفا هیجری سكرتێری گشتیی حیزبی دێمۆكراتەوە بایەخی پێدرا و نامەكەی واژۆ كرد.


بەڕێز هیجری وێڕای واژۆ كردنی بەڵگەكە وتیشی: واژۆ كردنی ئەم بەڵگەیە ئەركی نەتەوەیی ‌و نیشتمانی هەموو مرۆڤێكی ئازادیخواز ‌و نیشتمانپەروەری كوردە و بەتایبەت ئەو كەسانەی كە ئۆگری ئازادی ‌و مرۆڤایەتین.


رێزدار هیجری وتیشی: پشتیوانی لەو نامەیە، رێز گرتنە لە زیندانیانی سیاسیی ‌و بەرز نرخاندنی خەبات ‌و تێكۆشانیانە و هیواشی خواست ئەو هەوڵە مرۆڤ دۆستانەیە ئامانجی خۆی بپێكێ.


سكرتێری گشتیی حیزبی دێمۆكرات وتیشی: "لەم بارودۆخە هەستیارەدا كە پڕۆسەی ئاشتی pkk لەگەڵ دەوڵەتی توركیەدا لە ئارادایە، پێویستە دەوڵەتی توركیە بۆ نیشاندانی نیەتی خێر بۆ چارەسەری پرسی كورد رێز لەئیرادەی ئەو خەڵكە بگرێ‌و منیش بەو نیەتە خێرە و ئازاد كرانی ئەو رێبەرە سیاسییە ئەو بەڵگەیەم واژۆ كردووە".

4986.jpg


4985.jpg


4983.jpg
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک