• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٨ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

سیستمی پەروەردە لە ئێراندا

زایینی: ٠٦-٠٥-٢٠١٢ - هەتاوی: ١٣٩١/٠٢/١٧ - ٢٣:٤١ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
سیستمی پەروەردە لە ئێراندا
هەڵمەت


بۆ دیاریكردن و هێنانەبەرباسی رادەی سەركەوتنی سیستمە پەروەردەییەكان و گەڵاڵەی پەروەردەیی چەند جۆر ئۆلگووی هەڵسەنگاندن داڕێژراون كە لەوانە دەتوانین ئاماژە بە ئۆلگووی CIIPO ، CIIPو ئۆلگووی هەڵسەنگاندنی رادەی لێهاتوویی سیستمی پەروەردەیی بكەین، كە ئەوەی لەم بابەتەدا باسی دەكرێت ئۆلگووی لێهاتوویی سیستمی پەروەردەیە. ئەم ئۆلگووە دابەش دەبیت بە دوو جۆری: لێهاتوویی نێوخۆیی و لێهاتوویی دەرەكی سیستمی پەروەردە.



لە جۆری نێوخۆییدا، بە لێكدانەوەی رادەی دەرچووان و قۆناغ بڕین و هەروەها قوتابییانی دواكەوتوو و رەدبووەوە و دووپاتەكردنەوەی خول و ... رادەی سەركەوتوویی گەڵاڵە و هەروەها سیستمی پەروەردەیی لە پێكانی ئامانجەكانی دێتە بەر باس و لێدوان. ئەوەندەی كە رادەی رەدبووەكان و دووپاتكرانەوەی خولەكان زۆرتر بێت ئەوا گەڵاڵە و سیستمی پەروەردەیی بەو رادەیە لە پێكان و دەستەبەركردنی ئامانجەكانی دوور كەوتووەتەوە و بەپێچەوانەش. لە جۆری دەرەكیدا، پێوانەی سەركەوتن یان سەرنەكەوتنی گەڵاڵە و سیستمی پەروەردەیی لە دەستەبەركردنی ئامانجەكان و پێكانیان بریتییە لە رەنگدانەوەی وانەكانی دیاریكراو لە گەڵاڵە پەروەردەیی لە نێو ژیانی قوتابییان و لە كۆمەڵگادا، واتە ئەگەر وانە دیاریكراوەكان لە ژیانی رۆژانەی قوتابییان و لە پاشەڕۆژیان و دوای تەواوكردنی خول و فێرگە رەنگدانەوەی باش و چڕوپری هەبێت ئەوا گەڵاڵە و سیستمی پەروەردەیی توانیویەتی ئامانجەكانی خۆی بپێكێ و بەپێچەوانەش.



كەواتە ئامانجی سەرەكی لە داڕشتنی ئەم ئۆلگووە و سەرجەم ئۆلگووەكانی دیكە بریتییە لە هەڵسەنگاندنی رادەی سەركەوتوویی سیستمی پەروەردە لە گەیشتن بە ئامانجەكانی خۆی و بنیاتنانی كۆمەڵگایەكی بەهێز و ژیانێكی بەختەوەرانە بۆ جەماوەر و هەر كاتیش وا تێبینی كرا كە گەڵاڵە داڕێژراوەكە یان سیستمی پەروەردە سەركەوتوو نەبوون لە گەیشتن بە ئامانجەكانیان و ئەو گومانە هەیە كە ببنە هۆكاری بەلاڕێداچوونی پەروەردەی وڵات ئەوا چاوی بەسەردا دەخشێندرێتەوە و هەڵەكانی راست دەكرێنەوە و ئەگەریش راستكردنەوەی هەڵەكان نەگونجاو بێت، ئەوا گەڵاڵەیەكی دیكە و سیستمیكی دیكە دادەڕێژرێتەوە.



بەڵام لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی رێژیمی كۆماری ئیسلامیدا بەپێچەوانە، رووخساری مەسەلەكە دەسڕدرێتەوە و لە جیاتی پێداچوونەوە بە هەڵەكان، هەڵەی دیكە دێتە ئاراوە و ئەمەش بۆتە هۆكارێك بۆ هەڵەی زۆرتر بە چەشنێك كە ئیتر گومان لەوە دەكرێت كە سیستمی پەروەردەی ئێران گۆڕانكاری و چاكسازی هەڵگرێت. بۆ وێنە كاتێك كە دیترا لێهاتوویی نێوخۆیی ئەم سیستمە بە هۆی رەتبوونەوەی قوتابییان و زۆربوونی رادەی دووپاتكردنەوەی خول لە لایەن قوتابییانەوە، چۆتە ژێر پرسیار و دەوڵەت تووشی تەرخانكردنی پارەیەكی زۆر بەم هۆیەوە دەبێت، لە جیاتی دیتنەوە رێگەچارە و پێداچوونەوە بەسەر وانەكان و دیاریكردنی هۆكاری ئەم رووداوە و پێكهێنانی ریفۆرم لە سیستمی پەروەردەدا، چاویان لە ئاستی ئەم راستییە نوقاند و بە بەخشنامە جۆراوجۆرەكانیان و راشكاوانە و ناڕاشكاوانە بە بەڕێوەبەری پەروەردەكانیان رایانگەیاند كە دەبێت تا پۆلی سێهەمی راهنمایی (پولی ناوە ندی) قوتابییان چ توانیبێتیان تواناییە پێویستەكان و دیاریكراوەكان بەدەست بێنن و چ نەیانتوانیبێت، ئەوا دەبیت بچنە پۆل و قوناغی سەرتر.



خوێنەری بەڕێز ئەمە بەشێكی هەرە بچووك لە رووداوە سەرسووڕهێنەرەكانی سیستمی پەروەردە لە ئێراندا و بەهانەدانیان بە گەڵاڵەداڕشتن بۆ پەروەردە و نەبوونی باوەڕ بەم ئەزموونە بەنرخەیە، كۆماری ئیسلامی بەم كارە گەندەڵانە تەنیا دەیەوێت پارە و ئابووری لەم پێناوەدا تەرخان نەكات و بەڵاڕێداچوونی سیستمی پەروەردە بۆی گرینگ نیە.




سەرچاوە:
محسن پور ، بەرام (1385)، مبانی برنامەریزی ێموزشی، تهران، انتشارات سمت، فصل چهارم.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا