کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاكیی بەبۆنەی بایكۆتی هەڵبژاردنەكان شاری تارانیشی گرتەوە / لەكرماشان چالاكیی بەردەوامە+وێنە

22:17 - 21 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: ئەندامان و دۆستانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لەچەندین شوێنی شاری تاران تراكت و پوستێری بایكۆتی هەڵبژاردنەكان و وێنەی د. قاسملوویان بڵاو كردەوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، لەچەندین شوێنی شاری تاران CD تایبەت بە وتە بەنرخەكانی شەهید د. قاسملوو بڵاو كراوەتەوە و هەر لەو پێوەندییەدا ژمارەیەكی بەرچاو تراكت و پوستێری تایبەت بە بایكۆتی هەڵبژاردنەكان خراوەتە ماڵەكانەوە.
هەر لەو پێوەندییەدا بە ناردنی كورتە نامەش داوا لەهاووڵاتیان كراوە كە بەشداریی لەهەڵبژاردنەكاندا نەكەن.
ئەو شوێنانەی شاری تاران كە چالاكیی تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە: شەقامی فاتمی، شاڕێیانی رسالەت، پردی سەید خەندان، شەقامی دەبستان، دەورووبەری وەزارەتی دەرەوە، شەقامی خومەینی، باغی میللیی، حەراسەت، دەورووبەریی فەرهەنگ و ئیرشاد، مەیدانی ئارژانتین، شەقامی ئەلوەند، شەقامی برمەك، مەیدانی 15‌ی خورداد، دەورووبەری پەروەردە و بارهێنان، شەقامی سی تیر، شەقامی پاستۆر، شەقامی كۆڕی دیاری كردنی بەرژەوەندییەكانی نیزام، شەقامی میرداماد، شەقامی نەفتی شوماڵی، شەقامی پاسداران و شەقامی بەهارستان.
هەر لەو پێوەندییەدا لایەنگران و ئەندامانی حیزبی دێمۆكرات لەشاری كرماشانیش بەبەردەوامی سەرقاڵی بەڕێوە بردنی چالاكی تەبلیغی لەپێوەندیی بایكۆت كردنی هەڵبژاردنەكان دان.
شەوی دووشەممە رێكەوتی ٢٠‌ی جۆزەردان لەزۆربەی گەڕەك و شەقامەكانی ئەو شارە دروشم نووسراوە و تراكت بڵاو كراوەتەوە.
دروشمەکان بریتی بوون لە: ئاگری تۆڵەی نیکمەرد کۆشکی زۆرداری دەسووتێنێ، کرماشان و کوردستان دەنگ بە رێژیم نادەن، خەڵکی یارسان تەسلیم نابن و رێگای د. قاسملوو درێژەی هەیە.