کوردستان میدیا: دوو هاووڵاتیی کامیارانی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبەری رێژیم، حوکمی ٢٤ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپاوە.
بەگوێرەی راپۆرتی کەمپەینی نێودەوڵەتیی مافی مرۆڤ لە ئێران و لە زاری سەرچاوەکەیکی چالاکی ئەو بوارە، ٢ زیندانی سیاسیی کورد بەناوەکانی ئەنوەر رەحمانی کوڕی فارس تەمەن ٣٧ ساڵ و ئەنوەر رەحمانی کوڕی حەسەن تەمەن ٣٨ ساڵ، دانیشتووی گوندی لۆن ساداتی سەربە شاری کامیاران، پاش ٢ ساڵ و نیو دەسبەسەر کران، حوکمی ١٢ ساڵ زیندانییان بەسەردا سەپا.
بەپێی ئەم سەرچاوە هێزە ئەمنیەتییەکانی سپای پاسداران رێکەوتی ١٢ی رەزبەری ١٣٨٨ی هەتاوی، هێرشییان کردۆتە سەر گوندی لۆن سادات و پاش پەلاماری ماڵی ئەو دوو هاووڵاتییە، دەسبەسەریان کردوون.
ئەو دوو هاووڵاتییە پاش راگیران لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتیلاعاتی شاری سنە و لێدان و ئازار و ئەشکەنجەیان، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمەوە راپێچی زیندانی ناوەندیی ئەو شارە کراون.
هۆکاری دەسبەسەر کردن و حوکمی ١٢ ساڵ زیندان بۆ هەرکام لەو هاووڵاتییانە، هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبەری رێژیم راگەیەنراوە.