کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێكی لەمێژینەی حیزبی دێمۆكرات لەناوچەی ئاڵەشینی بۆكان كۆچی دوایی كرد

15:55 - 26 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: رەحمان شابازی ئەندامی لەمێژینەی حیزبی دێمۆكراتی كورستان، لەئاوایی سەراو لەناوچەی ئاڵەشینی بۆكان لەتەمەنی ٨٢ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، كاك رەحمان (رەحمان مینەیی) لەكاتی تێكۆشانی رێكخراوەكانی حیزبی دێمۆكرات لەناوچەی ئاڵەشین پەیوەست بە ریزەكانی حیزب بووە.
ساڵی ١٣٦١‌ی هەتاوی بنەماڵەی كاك رەحمان لەلایەن هێزەكانی رێژیمەوە هێرشیان دەكرێتە سەر و لەو هێرش كردنەدا خێزانی بە ناوی ئایشێ‌و هەروەها برایەكی بەناوی رەحیم شابازی و برازایەكی بەناوی سەعید شابازی هاوڕێ‌لەگەڵ 6 كەسی‌تری ئاوایی سەراو گیانیان لێ‌ئەستێنرا.

كاك رەحمان سەرەڕای زەبر و زەنگی رێژیمی ئێران هیچكات ورەی بەرنەدا و لەویستەكانی پاشگەز نەبۆوە و بەردەوام پشتیوانی لەژمارەیەك لەئەندامانی بنەماڵەكەی كە لەریزەكانی حیزبی دێمۆكراتدا بوون، دەکرد.

حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران وێڕای دەربڕینی هاوخەمی سەرەخۆشی لەبنەماڵەی كاك رەحمان دەكات.

رۆحی شاد