کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوكی شەهیدێكی رێگای رزگاریی كوردستان لەناوچەی سنە كۆچی دوایی كرد

17:10 - 26 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: باوكی شەهیدێكی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لەناوچەی ژاوەرۆی سنە كۆچی دوایی كرد.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، چەند رۆژ لەمەوبەر عەبدوڵڵا قەوامی خەڵكی ئاوایی گەڵوانی سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە بە هۆی نەخۆشی ماڵاوایی لەژیان كرد.
كاك عەبدوڵڵا باوكی سەلاح قەوامی شەهیدی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران بوو.

5152.jpg
كاك عەبدوڵڵا باوكی سەلاح قەوامی


عەبدوڵڵا قەوامی لەناو خەڵكی ناوچەی سنەدا رێزێكی تایبەتی هەبوو و ژمارەیەكی بەرچاو لە دانیشتوانی ناوچەكە متمانەیان پێی دەکرد.

7147.jpg
سەلاح قەوامی شەهیدی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران

حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران وێڕای دەربڕینی هاوخەمی سەرەخۆشی لەبنەماڵە و كەس و كاری كاك عەبدوڵڵا دەكات.

رۆحی شاد