کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كۆچی دوایی دایكی شەهیدێكی رێگای رزگاریی كوردستان لەناوچەی سەردەشت

23:18 - 27 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: دایكی شەهیدێكی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لەناوچەی سەردەشت كۆچی دوایی كرد.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رۆژی یەكشەممە رێكەوتی ٢٦ی جۆزەردان پیرۆز ئومییان دایكی رەشید قادری شەهیدی حیزبی دێمۆكرات، خەڵكی ئاوایی بێتووشی ناوچەی ئالانی سەردەشت بە هۆی نەخۆشی ماڵاوایی لەژیان كرد.
دایە پیرۆز لەناو خەڵكی ئاوایی بێتووش و ناوچەكە بە كەسێكی نیشتمانپەروەر و خۆش نێو ناسرابوو.
حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران وێڕای دەربڕینی هاوخەمی سەرەخۆشی لەبنەماڵی دایە پیرۆز دەكات.

رۆحی شاد