کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاوکات لەگەڵ تۆپباران، هەڵبژاردن لە سووریە بەڕێوە دەچێت

17:31 - 18 بانەمەڕ 2712

کوردستان میدیا: رێژیمی سووریە ئەمڕۆ دووشەممە یەکەمین هەڵبژاردنی پارلمانیی خۆی پاش یاسای نوێی پێکهێنانی حیزبەکان لە ژێر رەهێڵەی گوللەباران بەڕێوە دەبات.


ئەو هەڵبژاردنە لە کاتێکدا بەڕێوە دەچێت کە ئوپەراسیۆنی سەربازیی هێزەکانی رێژیمی بەشار ئەسەد هەروا درێژەی هەیە.
دژبەرانی ره‌ژیمی سووریه ئەو هەڵبژاردنانە بە مەبەستی درێژەی ده‌سه‌ڵاتی بەشار ئەسەد وەسف دەکەن و هەروەها خوازیاری تەحریمن و مانیان گرتووە.
لە لایەکی دیکەوە کۆمیتەی شۆڕشی سووریە رایگەیاندووە، بە هۆی تەقینەوەیەکی بەهێز لە دەوروبەری دیمەشق رووی داوە کە لە ئاکامدا چەند منداڵ بریندار بوون و لە ناوچەیەکی شاری دەرعا، حومس، حه‌له‌ب و چه‌ند شارێکی دیکه تێکهەڵچوونێکی توندوتۆڵ لە نێوان دژبەران و هێزەکانی رێژیمی سووریەدا هاتۆتە ئاراوە.