کوردستان میدیا: رێژیمی ئێران لە رێگەی دەست و پێوەندییەکانییەوە هەوڵی گیرۆدە کردنی خەڵکی گوندەکانی مەریوان بە مادەی هۆشبەر دەدات.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ماوەیەکە کۆمەڵێک کەس لە ناوچە گوندنشینەکانی مەریوان دەستیان داوەتە بڵاو کردنەوەی مادەی هۆشبەر و بە مەبەستی جۆراوجۆر دەیانهەوێ شاری مەریوان کەلە بواری گیرۆده بوون بە مادهی هۆشبەر یەکێک لە خاوێنترین شارەکانی کوردستان و ئێرانە، تێکەڵ بەو دیاردەیه وێرانکهره بکەن.
بەپێی ئەم راپۆرتە ئەو کەسانە لەسەر تووش کردنی لاوانی گوندە سنوورییەکانی بەشی خاومیراوای سەربە شاری مەریوان بە مادەی سڕکەر، چڕ بوونەتەوە و کە بێکاریی خەڵک بەهۆی داخرانی سنوورەکان لەلایەن سپای پاسدارانەوە، یارمەتیدەر و هاندەرێکی بەهێز دەبێت بۆ راکێشانی خەڵک بهرهو ئەو دیاردە دزێوە.
دانیشتوانی ئەو ناوچەیە لەو بڕوایە دان کە رێژیمی ئیسلامیی ئێران بەردەوام لە هەوڵی گیرۆدە کردنی خەڵکی ناوچە بە مادەی هۆشبەر دایە.
خەڵکی گوندەکانی ناوچەی خاومیراوا، بە هۆی پێشگیری نەکردنی رێژیم لەمەڕ پەرەسەندنی ئەو دیاردەیە، خۆیان بە شێوەی خۆڕسک کۆبوونەوەی جۆراوجۆر بۆ رێنوێنیی خەڵک پێک دێنن، هەتا پێش بەو پیلانە بگرن.
بەپێی وتەی هاووڵاتییەکی ئەو ناوچەیە، رێژیمی ئێران لەو ناوچانەدا کە هەستی نەتەوایەتیی خەڵک لە ئاستێکی باش دایە، دەیهەوێت بە پەرەپێدانی ئەم دیاردەیە پێش بە ئیرادەی نەتەوەیی خەڵکی کوردستان و باقی ناوچەکانی ئێران بگرێت.
وێنه: ههواڵدهریی مێهر