کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پرسە و سەرەخۆشیی کۆمیسیۆنی چاپەمەنیی حدک ئێران، بە بۆنەی کۆچی دوایی \"محەممەد موکری\"

18:43 - 18 بانەمەڕ 2712

کوردستان میدیا: بەبۆنەی کۆچی دوایی محەممەد موکری، کۆمیسیۆنی چاپەمەنیی حدک ئێران برووسکەیەکی پرسە و سەرەخۆشیی بڵاو کردەوە.


بە داخ و کەسەرێکی گرانەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەری ناوداری کورد محەممەد موکریمان پێگەیشت و گەلێک پێی خەمبار بووین. محەممەد موکری نووسەرێکی خاوەن ناو و رۆژنامەنووسێکی دەروەست و مرۆڤێکی نیشتمانپەروەر بوو. ناوبراو کەسایەتیی بەرزی خۆی لە رێی رۆحە گەورەکەی و قەڵەمە دەروەستەکەی و مرۆڤدۆستی و نیشتمانپەروەرییەکەیەوە دەستەبەر کردبوو، هەر بۆیەش دڵنیاین کە باڵادەستیی لە نووسیندا و رۆحی هونەریی ئەو لە بەرهەمەکانیدا ئەو هەرمانییەی پێ بەخشیوە کەلە مێژووی ئەدەبی کوردیدا بە رێزەوە یادی لێ بکرێتەوە.
بەبۆنەی کۆچی دوایی ئەو نووسەر و رۆژنامەنووسە دەروەستە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەکەی و سەرجەم رۆژنامەنووسان و ئەدیبانی کوردستان دەکەین.
رۆحی شاد
کۆمیسیۆنی چاپەمەنیی حدک ئێران