کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كۆچی دوایی باوكی دوو شەهیدی رێگای رزگاریی كوردستان لەناوچەی كامیاران

14:34 - 2 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: مام نەبی محەممەدی، پێشمەرگەی دێرین و باوكی دوو شەهیدی حیزبی دێمۆكراتی كوردستان لەتەمەنی ٨١ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، مام نەبی محەممەدی خەڵكی گوندی خانەبای سەر بەناوچەی شاری كامیاران و لەدایكبووی ساڵی ١٣١١ هەتاویی بوو.

ئەو هاووڵاتییە شۆڕشگێڕە لەماوەی ساڵەكانی ١٣٦٠ تا ١٣٦٤ پێشمەرگەی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران بووە و هەروەها باوكی دوو شەهیدە بە ناوەكانی ئیبراهیم محەممەدی، كە ساڵی ١٣٦٠ لە گوندی ماویانی كامیاران شەهید بوو و كەریم محەممەدی كە ساڵی ١٣٦٢ لەگوندی ساڵح ئاوای كامیاران شەهید بوو.

5210.jpg
مام نەبی محەممەدی


مام نەبی محەممەدی، هەردەم پشتیوانی لەحیزبی دێمۆكرات و سیاسەتەكانی ئەو حیزبەی كردووە و ئەمەگی زۆری بەرامبەر بە حیزبەكە و رێبازەكەی هەبووە. مام نەبی رۆژی شەممە رێكەوتی ١‌ی پووشپەڕ لەشاری كامیاران كۆچی دوایی كرد.

حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران سەرەخۆشی لەبنەماڵەی مام نەبی دەكات و خۆی بەشەریكی خەمیان دەزانێت.


رۆحی شاد