• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٠ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٩ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

`بەلووتکەگەیشتنی جنوون لە کۆماری ئیسلامیدا

زایینی: ١٤-٠٣-٢٠١٢ - هەتاوی: ١٣٩٠/١٢/٢٤ - ٢١:٢٤ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
`بەلووتکەگەیشتنی جنوون لە کۆماری ئیسلامیدا
زایـــــەڵــــــــە
باران

لە تەقینەوەکەی چەند رۆژ لەمەوبەری بانکۆکدا، قامکی تاوان بۆ لای کۆماری ئیسلامی راکێشرا کە بەپێی ئەو پەروەندە رەشەی ئەو رێژیمە لە بواری کردەوەی تیرۆریستی و تەقینەوەی لەو چەشنە لە شوێنە جیاجیاکانی جیهاندا هەیەتی، وێدەچێ‌ ئەو گومانە تا رادەیەکی زۆر راست بێ‌. بەم پێیە کۆماری ئیسلامی وەک پێشبینی دەکرا گەیشتووەتە قۆناخێکەوە کە پێی دەگوترێ‌ «جنوونی سیاسی». ئەوە لە دەرەوەڕا کە جگە لە کاری تێکدەرانە و تیرۆریستی، کارتی گوشاری دیکەی پێ‌ شک نایێ‌ و جگە لە هاوپەیمانیی چەند گرووپێکی تیرۆریستی، هەڤپشکێکی دیکەی بۆ نەماوەتەوە و ئەوەش لە نێوخۆی وڵات کە خەریکە ئێران بەرەو قاتوقڕی دەبات. ئێرانێک کە ئەو پۆتانسییەلەی تێدایە کە لە باری ئابوورییەوە ببێتە زلهێزی ناوچەکە و لە باری سیاسییەوە ببێتە ئەو هێزە ناوچەییەی کە لە هاوکێشە جیهانییەکانیشدا خاوەن شوێن و پێگەی جێی متمانە بێ‌، هەنووکە بە دەستی کۆماری ئیسلامی تووشی گەورەترین قەیرانی ئابووری بووە و خەمی نان بووەتە سەرەکیترین خەمی خەڵکەکەی و لەم دۆخ و ئانە ناسکەشدا، ئەو رێژیمە لە جیاتی هێورکردنەوەی بارودۆخەکە و وازهێنان لە زێدەڕۆییە ئەتۆمییەکانی، کەوتووە هەڕەشەکردنی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لە باڵوێز و کاربەدەستی ئەم وڵات و ئەو وڵات و «جنوون»ە سیاسییەکەی زیاتر لە جاران دەرکەوتووە. وەک نموونەی بەرچاو، هەر ئەوەندە بەسە سەرنجی ئەو راستییە بدرێ‌ کە ئەو رێژیمە لە جیاتی ئەوەی بە هەموو شێوەیەک و بە هەموو نرخێک ئاسایشی گەڕووی هورمۆز بپارێزێ‌ کە زۆرترین قازانجی دەچێتە گیرفانی خۆیەوە، خۆی دێت و ئایشی ئەو خاڵە گرینگە ستراتیژیکییە لە نێو دەبات و ئەم دەبێتە هەڕەشە بۆ سەری و لایەنەکانی دیکە دەبنە پارێزەری ئاسایشەکەی.

ئەم «جنوون»ە سیاسییەی کۆماری ئیسلامی بە بەڕێوەبردنی شانۆی ئەمجارەی هەڵبژاردنی مەجلیس دەگاتە لووتکە. لە کاتێکدا سەرۆکی ژووری بازرگانی ئێران و چین رایگەیاندووە کە قاتوقڕی بەنیسبەت کاڵا و شتومەکی بنەڕەتی لە ئێراندا بەڕێوەیە، ئەوا ئەو رێژیمە خەریکی یارییەکە کە تێچووەکەی بە میلیۆنان دۆلارە. هەر لە پڕوپاگەندەی کاندیداکانەوە بگرە هەتا بەرنامە تەلەفزیۆنییەکان و تەرخانکردن و بە قەولی خۆیان بەسیجکردنی هەموو ئیمکانات و دامودەزگاکانیان بۆ ئەو شانۆیە، هەموویان خەرجکردنن لە گیرفانی بەیتولماڵ، ئەویش لە پێناو هیچدا. بۆیە دەڵێین هیچ، چوونکە مەجلیسەکە کارتۆنییە، هەڵبژاردنەکە شانۆسازییە و ئەگەر تا دوێنێ‌ کەسانێک هەبوون کە گومانیان لەو راستییانە هەبوو، ئەوا ئێستا ئیدی ئەوانە لە کەس شارانەوە نین و رێژیم ناتوانێ‌ ئامانجەکانی بپێکێ‌.

ئەوەی لەو «جنوون»ە خەسار دەبینێ‌، خەڵکی جیهان بە گشتی و خەڵکی ئێران بەتایبەتین و بەم پێیەش یەکگرتوویی و هاودەنگی خەڵکی جیهان و خەڵکی ئێران، پێویستییەکی بێئەملاوئەولایە بۆ دەربازبوون لەو قەیرانانەی کە ئەو رێژیمە پێکی هێناون.



سه‌رچاوه‌: رۆژنامه‌ی‌ "کوردستان"، ژماره‌:575
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا