كوردستان میدیا: مەلازادە مودەڕسی کچی مەلا ساڵح و دایكی شەهیدێكی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لە ئاوایی پرداوێی سەر بە شاری شنۆ كۆچی دوایی كرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، مەلازادە ژنە تێكۆشەری كورد، دایكی شەهید ئیبراهیم تاهیری كەساڵی ١٣٧٤ی هەتاوی لە زیندانی ورمێ لەسێدارە درا، بوو.
دایە مەلازادە لەدایك بووی ساڵی ١٣١٧ی هەتاوی لە ئاوایی جەڵدیان سەر بە شاری پیرانشار و دانیشتووی ئاوایی پرداوێی سەر بە شاری شنۆ بوو.
ئەو ژنە نیشتمانپەروەرە لایەنگرێكی دڵسۆزی كورد و كوردایەتیی بوو و شانازی بە شەهید بوونی رۆڵەكەی لەرێگای ئازادیی و حیزبی دێمۆكراتدا دەكرد.
حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران سەرەخۆشی لەبنەماڵەی دایە مەلازادە و خەڵكی ناوچەی شنۆ دەكات و خۆی بەشەریكی خەمیان دەزانێت.
رۆحی شاد