کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرهەمە هونەرییەكانی كەیهان كەڵهوڕ لەلایەن ئۆركێسترایەكی ئاڵمانیەوە پێشكەش كران

22:16 - 9 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: ئۆركێسترای سەمفۆنیكی درێسدینی ئاڵمانی بەرهەمەكانی كەیهان كەڵهوڕ هونەرمەندی كوردی لە شارەكامی فەلەستین پێشكەش كرد.
لەو زنجیرە كۆنسێرتەدا ئاڵبۆمی شاری خامۆش كە پێشتر كەڵهوڕ بە خەڵكی شاری هەڵەبجەی پێشكەش كردبوو و هەروەها مووزیكی فیلمی سینەمایی سینەما جەنەین لەبەرهەمەكانی كەیهان كەڵهوڕ، لەلایەن ئۆركێسترای سەمفۆنیكی درێسدین پێشكەش كرا.
ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر بڵاوی كردەوە، ئاڵبۆمی شاری خامۆش یەكێكە لە بەرهەمە ناودارەكانی مووزیك لەئاستی دونیادا و گۆڤاری سانینگلاینز لە راپرسییەكدا ئەو ئاڵبۆمەی وەك سەركەوتووترین ئاڵبۆمی مووزیكی دنیا لەساڵی ٢٠٠٨دا ناساند.

كەیهان كەڵهوڕ، لەدوایین بەرنامەی هونەری خۆیدا بە هاوڕێیەتی لەگەڵ گرووپی موزیكی ناوداری بڕۆكلین رایدەر لە شاری لەندەن كۆنسێرتێكی ساز كرد و چەندین پارچە موزیكی لە ئاڵبۆمی شاری خامۆش پێشكەش كرد.