کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێكی حیزبی دێمۆكرات لەناوچەی مەهاباد كۆچی دوایی كرد

22:59 - 9 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: ئەندامێكی لەمێژینەی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لەناوچەی شاروێرانی مەهاباد كۆچی دوایی كرد.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، مستەفا دانیشمەند كوڕی عەزیز لەتەمەنی ٦٩ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشی ماڵاوایی لەژیان كرد.
مستەفا دانیشمەند ( مستەفای عەیز ئامانی) لەسەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێرانەوە پێوەندیی بە حیزبی دێمۆكراتەوە كردووە و وەك ئەندامێكی چالاك لە ناوچەدا سەرقاڵی بەڕێوە بردنی ئەركی حیزبی بووە.
ئەو ئەندامەی حیزبی دێمۆكرات ساڵی ١٣٦٥ی هەتاوی لەلایەن رێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و بۆماوەی پێنج ساڵی زیندانی كرابوو.
كاك مستەفا دوای ئازاد بوونی لەزیندان ورەی شۆڕشگێڕانەی خۆی لەدەست نادا و وەك دڵسۆزێك درێژ بە رێبازەكی خۆی دەدا.
تەرمی كاك مستەفا لەنێو جەماوەری خەڵكی ناوچەی مەهاباد لە گۆڕستانی گردی یاقوب بە خاك سپێردرا.

حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران سەرەخۆشی لەبنەماڵەی كاك مستەفا و خەڵكی ناوچەی شاروێران دەكات و خۆی بەشەریكی خەمیان دەزانێت.

رۆحی شاد