کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرهەمی پەیكەرسازێكی كورد لەفێستیڤاڵێكی جیهانی وڵاتی مێسر نمایش كرا

17:46 - 10 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: هونەرمەندێكی كورد پەیكەرێكی لە ئیسفەنج دروست كردووە و لەفێستیڤاڵێكی جیهانی وڵاتی مێسر نمایشی كرد.

ماڵپەڕی خەندان بڵاوی كردەوە، عەلی حەمە عەزیز پەیكەری كچێكی لەئیسفەنج دروست كردووە و بە بەشداری كردنی لە فێستیڤاڵی شەرم و شێخ، خەڵكی سەرسام كردووە.
بەرهەمی ئەو هونەرمەندە كوردە، یەكەمین بەرهەم بوو كە لەئیسفەنج دروست كرابوو و خەڵاتی ئەو فێستیڤاڵەشی بەدەست هێنا.
ئەو هونەرمەندە كوردە رایگەیاندووە، هەر لەسەرتاوە كارەكانم بە ئیسفەنج كردووە و كار كردن بەو كەرەسەیە زۆر سەخت و دژوارە.
یەكێكی دیكە لەبەرهەمەكانی عەلی حەمە عەزیز لەژێر ناوی بەرەو زانست لە گۆڕەپانی شاری سلێمانیە دانراوە.

عەلی حەمە عەزیز لەشاری سلێمانیە لەدایك بووە و خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەریی بە نرخە و یەكێك لەو كەسانەیە كە مەقبەرەی مەستوورە ئەردەڵان شاعیری بەناوبانگی كوردی لە گۆرستانی هونەرمەندان لە گردی سەیوانی سلێمانیە نۆژەن كردەوە.