کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی باوکی شەهیدێکی کوردستان لە پیرانشار

15:21 - 19 بانەمەڕ 2712

کوردستان میدیا: باوکی شەهیدێکی رێگای رزگاریی کوردستان لە ناوچەی پیرانشار کۆچی دوایی کرد.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سەرلە بەیانی ئەمڕۆ سێ‌شەممە، رێکەوتی ١٩ی بانەمەڕی ١٣٩١ی هەتاوی، قادر کامەلا باوکی شەهید رەحمان کامەلا، خەڵکی گوندی کێلێ‌ی ناوچەی لاجانی پیرانشار، بە هۆی نەخۆشی لە نەخۆشخانەی شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.
شەهید رەحمان کامەلا، کوڕی مام قادر پێشمەرگەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بوو کەلە گوندی زەنگیاوێ‌ لەگەڵ پۆلێک پێشمەرگە کەوتە نێو بۆسەی دوژمن و پاش بریندار بوون، بە هۆی قورسی برینەکەی تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو.
تەرمی مام قادر لە تەنیشت کوڕەکەی لە گۆڕستانی شەهید فاتمە لە گوندی کێلێ‌ لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکدا بەخاک سپێردرا.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی مام قادر دەکات ‌و خۆی بە بەشداری خەمیان دەزانێت.
رۆحی شاد