کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەكەمین فێستیڤاڵی نایە ژەنی لەشاری بۆكان دەستی پێكرد

00:55 - 12 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: لەشاری بۆكان فێستیڤاڵێكی نەرمە نایە بە بەشداری ژمارەیەك هونەرمەندی بەرچاوی كوردستان دەستی پێكرد.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی كوردستان میدیا، یەكەمین رۆژی فێستیڤاڵی نایە ژەنی لەشاری بۆكان لەلایەن ئەدیبان و هونەرمەندانی ئەو شارە و بە بەشداری میوانێكی زۆر لەشارەكانی كوردستانەوە بەڕێوە چوو.
ئەو فێستیڤاڵە رۆژی سێ‌ شەممە رێكەوتی ١١ی پووشپەڕ دەستی پێكردووە و هەتا ١٢‌ی پووشپەڕ بەردەوام دەبێت.
لەو فێستیڤاڵەدا سەركەوتوان لەلایەن لێژنەی هەڵسەنگاندنەوە دیاری دەكرێن و خەڵاتیان پێ‌دەبەخشرێت.