• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٥ی ئاوریلی ٢٠١٨ی زایینی - ٠٥ی بانەمەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی  

دستێوەردانی ئێران و رووسیە لە كاروباری سووریەدا

زایینی: ١٤-٠٣-٢٠١٢ - هەتاوی: ١٣٩٠/١٢/٢٤ - ٢١:٣٢ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
دستێوەردانی ئێران و رووسیە لە كاروباری سووریەدا
شەهاب خالیدی

بە پێی ئەو بەڵگانەی كە لە گۆڤاری «مۆسكۆ تایمز»دا بڵاو بوونەتەوە، سەرمایەگوزاریی رووسیە لە وڵاتی سووریەدا لە ساڵی 2009 نزیك بە نۆزدە میلیارد دۆلاری ئامریكایی بووە. هەروەها لە ساڵی 1979ەوە تا ئێستا بەندەری تەرتووس لە دەست هێزە دەریاییەكانی رووسیەدایە و بەم شێوەیە هێزە دەریاییەكانی رووسیە زۆر بە ئاسانی دەتوانن خۆیان بگەیەننە ئاوەكانی مەدیتەرانە. كاتێك كە لە ساڵی 2008یشدا ئامریكا سەكۆیەكی دژی موشەكی لە نێو خاكی لەهێستاندا دامەزراند، رووسیە هەستی بە ترس و شڵەژانێكی زۆر كرد و داوای لە سووریە كرد كە بەندەری تەرتووس بكرێتە شوێنی یەكجارەكیی ناوە شەڕكەرەكانی خاوەن چەكی ناوكیی رووسیە.

رێژیمی ئێرانیش تەنیا لە ساڵی 1389دا بە پێی زانیارییەكان لە سەرووی پێنج ملیارد دۆلار ئاڵوێری تیجاری لەگەڵ سووریدا هەبووە. هەروەها هەر دوو وڵات لە بوارەكانی درووستكردنی ئۆتۆمۆبیل، پیشەی گەشتیاری، درووستكردنی وزەگەی بەرق و پیشەسازیی نەوت هاوكارییەكی چڕوپڕیان پێكەوە هەیە. لە لایەكی دیكەشەوە ئەگەر رێژیمی بەشار ئەسەد كە لە راستیدا وەكوو بەرەی موقاومەت لە بەرامبەر ئیسرائیلدا دەناسرێ برووخێ و ئامریكا و رۆژئاواش بە سەر هەرێمەكەدا زاڵ بن، جیا لە تێكشكانی ئەو هاوپەیمانییە ئیستراتیژیكییە، رەنگبێ ئەو گرووپە توندڕەوە مەزهەبییە دژی ئێران و دژی شیعانەش بەهێز بن كە لە لایەن عەرەبستانی سعوودییەوە پشتیوانی دەكرێن و بەم شێوەیە بەرژەوەندییە سیاسی و ئابوورییەكانی رووسیە و ئێران لە سووریەدا بە یەكجاری لە نێو بچن.

لە راستیدا ئەو بەرژەوەندییە سیاسی و ئابوورییانە هۆی سەرەكیی پشتیوانیكردنی رووسیە و ئێران لە رێژیمی بەشار ئەسەد و دژایەتیكردنیان لەگەڵ دەستێوەردانی دەرەكی لە نێو خاكی سووریەدان، كە بەم شێوەیە هەر دوو لا بازرگانی بە خوێنی رۆڵەكانی سووریە دەكەن. هەر بۆیەش دەتوانین بڵێین كە ئەمە رووسیە و ئێرانن كە لە نێو كاروباری سووریەدا دەستێوەردان دەكەن.

دەنا كاتێك كە چەند بەناو ئەندازیارێكی ئێرانی بۆ خۆیان دان بەوە دادەنێن كە سەر بە «سوپای قودس»ن و بۆ بەشداری لە كوشتاری خەڵكی ناڕازی لە سووریە لە لایەن ئێرانەوە بۆ ئەوێ نێردراون و ئەوان تەقەیان لە خەڵكی ناڕازی كردووە، كاتێك كە رووسیە سەكۆی دژی موشەكیی «ئێس 300»ی بە رێژیمی بەشار ئەسەد داوە و كارناسە نیزامییەكانیان دەورەی نیزامی و شێوەی كەڵكوەرگرتن لەو سەكۆیانە بە فەرماندەرە نیزامییەكانی بەشار ئەسەد دەبینن و كاتێك كە بەپێی قسەكانی فەرماندەرێكی جیابووە لە ئەرتەشی سووریە، هێزە نیزامییەكانی سووریە خەریكی كەڵكوەرگرتن لە گازێكی مەترسیداری سەقەتكردنی ئەعساب بە دژی خەڵكی حومس لە ژێر چاوەدێریی ئێران و سووریەدان، ئاخۆ ئەگەر ئەمانە دەستێوەردانی نیزامی و نائینسانی بە دژی زۆربەی هەرەزۆری خەڵكی ناڕازی لە سووریەدا نەبێ، ئەی دەستێوەردان چیە؟!

هەر بۆیەش هەم رووسیە و هەم ئێران ئێستا خەریكی دەستێوەردانی نیزامی بە شێوەیەكی نایاسایی و نائینسانی لە نێو كاروباری سووریەدان و هەرچەندە ناتوانین بە دڵنیاییەوە بڵێین كە ئەم دەستێوەردانانە تا چ كاتێك بەردەوام دەبن، بەڵام ئەوەی ئاشكرایە ئەمەیە كە رێژیمی بەشار ئەسەد ناتوانێ خۆی لە لەنێوچوون رزگار بكات و هەم رووسیە و هەم ئێران تاوانی هەڵوێستە بەرژەوەندیخوازانەكانیان كە لە راستیدا بازرگانی بە خوێنی سووری لاوانی سووریەییە دەدەن و بۆ هەتا هەتا لە بەرانبەر مێژوودا شەرمەزار دەبەن.



سه‌رچاوه‌: رۆژنامه‌ی‌ "كوردستان"، ژماره‌:576
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٢٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
ــ تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
ــ کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر
ــ د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت
  • ئەدەبیاتی کوردی و کۆماری جیهانیی ئەدەبیات ئەدەبیاتی کوردی و کۆماری جیهانیی ئەدەبیات
    مێژووی سەرهەڵدانی ئەدەبی جیهانی لەلایەن پاسکال کازانۆڤا لە کتێبی کۆماری جیهانیی ئەدەبیات(ز١٣٩٢) سێ رەوتی فۆرم، گەشەسەندن و رەوتی کێبڕکێی نێودەوڵەتی لەخۆ گرتووە و هەر رەوتێکی لەگەڵ گۆڕانکاریی بنەڕەتی لە سەرهەڵدان و پەرەسەندنی زمانە رەسەنەکانی ئەورووپا لێکداوەتەوە و مانای کردۆتەوە.
  • د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت
    مەسەلەی عەفرین جودایە لەگەڵ ئەو مەسەلەیە؛ ئەجێندای سیاسیی گەورە لە پشت ئەو هێرشە هەبوو، بۆیە ئەورووپا ئامادە بوو هێرش بکات، بەڵام بۆ عەفرین نا.
  • کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر
    ئەوەیکە لە گۆشە و کەناری وڵاتدا هێندێک خەمخۆری لەلایەن خەڵک یان خەڵکانێکدا دەبیندرێ یان هێندێک پێشکەوتن لە چەند بواری جیاجیادا دێتە ئاراوە، ئەوە هیممەت و بەرخۆدانی خەڵکە لە بەرامبەر کۆنەپەرەستی رێژیم و بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بە رێژیمەوە نییە .
  • \ "هوزمانەوەن" نمونەی بەرچاوی له نێوبردنی سروشتی کوردستان
    کاتێک ئێمه دەڵێین حکوومەته داگیرکەرەکانی کوردستان به بەرنامەیەکی داڕێژراو، سەرەکیترین سەرچاوەی ژیانی نەتەوەی کوردیان کردووەتە ئامانجی هێرشەکەیان، تەنیا له ڕووی هەستی خۆشەویستی خاک و کوردبوونەوە نییه، بەڵکوو لەم ڕاستایه‌دا بەڵگه ئەوەنده زۆره که تەنیا لێکوڵینەوەیەکی کورت دەتوانێ زۆر شت ڕوون بکاتەوە، بەڵام بەداخەوه لەم بوارەشدا ئێمەی کورد کەمکارییەکی ئێجگار زۆرمان کردووه.
  • دوژمنانی ئازادی چ ڕەوتە فیکرییەکیان بەدڵە دوژمنانی ئازادی چ ڕەوتە فیکرییەکیان بەدڵە
    ئەگەر ئاوڕێک لە مێژووی فەلسەفە و زۆربەی زانستە فیکرییەکان بدرێتەوە، هێندێ خاڵ بەرچاو دەکەوێت، کە وڵامی زۆربەی قەیرانە هزرییەکان دەدرێتەوە. ئەگەر لە بابەتێکدا دوو لایەن و هێڵی فیکری جیاواز دەکەونە ململانێیەوە، ئاکامەکەی یان دەبێتە هۆی بەزینی یەکیان، یان دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی فکرێکی سێهەم کە ڕەنگە دڵخوازی هیچ لایەکیان نەبێت، بەڵام کۆتاییهێنەری ململانێیەکانە.
  • تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
    بنەماییترین تایبەتمەندییەکانی فاشیزم بریتییە لە پیرۆزمەندیی پەتی و سەرۆکێکی بێ هەڵە. لەلای فاشیستەکان ئەوەی هەمیشە وەک داردەست ئاپۆرەی پێ کۆنترۆڵ دەکرێ، تارماییەکی تۆقێنەرە کە بەپێی هەڵکەوتەیەکی تایبەت ئەم تارماییە لە شێوازی دوژمن، لایەن یان ئەگەرێک خۆی دەردەخات.
  • نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
    مرۆڤێك كه له هەژاریدا ڕاگیراوه، مرۆڤێك كه نكۆڵی له ناسنامه ئێتنیكی، ئایینی یان نەتەوەییەكەی دەكرێ یان دەكەوێته بەر تەوژمی سیاسەتی تواندنەوه و سووكایەتی پێكردن یان لەژێر ستەمی جنسیدا دەژی، مرۆڤێكه كه كەرامەتی لێ زەوت كراوه.
  • شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن
    گۆڕانکارییەکانی ناو کابینەی ترامپ و کاریگەرییان لە سەر سیاسەت و رووداوەکانی ناوچە، تەوەری گفتوگۆی ئەم ژمارەیەی رۆژنامەی کوردستانە لەگەڵ شەریف هەژاری، مامۆستای مێژوو لە زانکۆی سلێمانی، کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:
  • پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران
    لە دوو بابەتی پێشوودا، "شەڕی ئێران و ئیسرائیل"و بەشی یەکەمی "پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران"، هێڵی بەهێزی ڕێژیمی تاران (دەرەوەی سنوورەکان و کەڵک وەرگرتن لە ملیشیا و لایەنگرە شێعەکانی لە وڵاتانی ناوچە) و خاڵی لاوازی ئەو ڕێژیمە (خەڵکی ناڕازی و وەزاڵەهاتووی نێو شارەکانی ئێران) خرایە بەر باس و لێک درایەوە.
  • بێستوون، شوێنی خودای خوداکان بێستوون، شوێنی خودای خوداکان
    شاری بێستوون، یەکێک له شارەکانی کرماشانه که له باکووری رۆژهەڵاتی ئەو گەورەشاره جێگای خۆش کردووه و له سەر رێگای کرماشان - هەمەدان که سەردەمانێک پێتەختی ئیمپراتوری کوردان بوو، هەڵکەوتووه.
  • مانیفێستی ڕزگاری مانیفێستی ڕزگاری
    هەتا لاپەڕەکانی مێژووی کورد زیاتر هەڵدەدەینەوە، تابلۆی تراژێدیای کورد زیاتر دەردەکەوێت. لە پەنای ئەم تابلۆیە سەربوردەی قارەمانیەتی، فیداکاری، کاریگەری بلیمەت و ڕێبەرەکانمان لەسەر زیندوو مانەوەی کورد وەکوو نەتەوە زۆر ڕوونە. لە لایەک پرسیاری بۆچی تا ئێستا سەرنەکەوتووین دەبێتە خۆرەی مێشک، لە لایەک جێ داخە بۆچی ئەم ڕێبەرە زانا و لێهاتووانە بە ڕادەی پێویست لە لایەن تاکی کورد بەرجەستە نەکراون.
  • پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان
    ئەوان کۆتاییان بە کۆمار هێنا، بەڵام نەیانزانی ئامانجەکانی کۆمار و گیانفیدایی ڕێبەرەکانی، چ بەهایەکی مەزنن و چۆن بۆ نەوەکانی داهاتوو دەگوازرێنەوە، دوای حەفتاو یەک ساڵ لەو ڕووداوە، داستانی مەرگی سەربەرزانەی پێشەوا، هێشتا خاوەنی بەهێزترین وانەی خۆنەویستی، خەڵکویستی، ئازادیخوازی و سەرفرازییە و ئەوینێکی بەهێزیشە بۆ بە چۆکداهێنانی هەموو مەترسی و ناخۆشییەکان.
  • سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە
    لە وڵاتێکدا کە چەند کەلتوور و نەتەوە و ئایینی جیاواز دەژین، حکوومەتی دەسەڵاتدار لەگەڵ هەڕەشە و دەرفەتی جۆربەجۆر بەرەوڕوویە؛ لەو جۆرە وڵاتانەدا، بەهۆی چەندنەتەوەیی و چەندکولتووری و پێکهاتەی ئاڵۆزی کۆمەڵگاوە، ژیانی کۆمەڵایەتی - سیاسی و هەروەها ئیدارەکردنی حکوومەت و دابەشکردنی دەسەڵات و سامان و ئیمتیازەکان لە نێو خەڵکدا ئەرکێکی ئاڵۆز و پڕمەترسییە، کە هەرجۆرە هەنگاو و کردارێک کە نیشان لە هەڵاواردن و بێبەشکردنی کەس و کەسانێک و پێکهاتەیەک بدا، دەبێتە هۆکارێک بۆ رووخانی ئێعتمادی خەڵک بەرامبەر بە دەسەڵاتدار و حکوومەت.
  • پانۆڕامای ساڵ پانۆڕامای ساڵ
    خوێنەرانی خۆشەویست، ڕۆژنامەی کوردستان وەک نەریتی ساڵانە لە دوایین ژمارەی ساڵدا پوختەیەک لە ڕووداو و هەواڵە گرینگە حیزبییەکانی ساڵ دەخاتە بەر دیدی ئێوەی ئازیز؛ لێرەدا بەشێک لەم هەواڵ و ڕووداوانە دەخەینە بەر چاوی ئێوەی هێژا: