کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژنە شاعیرێكی كوردستانی رۆژهەڵات خەڵاتی فێستیڤاڵی \"كەڤاڵ\"ی لەهەرێمی كوردستان پێ‌بەخشرا

15:50 - 13 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: ژنە شاعیرێك کە ئەندامی حیزبی دێمۆكراتیشە، توانی خەڵاتی فێستیڤاڵی ئەدەبی كەڤاڵ لەهەرێمی كوردستان بەدەست بێنێت.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، بەرهەمی بەهار حوسێنی ژنە شاعیری كوردستانی رۆژهەڵات لەنێوان ١١٨ شێعر و ٢٠چیرۆكدا خەڵاتی یەكەمی لە بواری شێعردا بەدەست هێنا.

بەهار حوسێنی لەرۆژانی ١٢ و ١٣‌ی پووشپەڕ بەشداری لەفێستیڤاڵی ئەدەبی كەڤاڵ لەهەرێمی كوردستاندا كرد و لەبەشی شێعردا خەڵاتی یەكەمی بەدەست هێنا.

هەر لەو پێوەندییەدا شاعێرێكی دیكەی كوردستانی رۆژهەڵاتیش بە ناوی كەماڵ ئەمینی توانی لەبەشی شێعردا خەڵاتی سێهەمی فێستیڤاڵەكە بۆ خۆی مسۆگەر بكات.

لەلایەكی دیكەوە لەبەشی چیرۆك نووسیشدا ئەمجەد غولامی پلەی دووهەمی بەدەست هێنا.

لەو فێستیڤاڵەدا ١١٨شێعر و ٢٠چیرۆك بەشدار بوون و لەلایەن لێژنەی هەڵسەنگاندنەوە ١٥ شێعر و ٦چیرۆك بۆ بەشی پێشبڕكێ‌ دیاری كران.

بەهار حوسێنی بە شێعری لە خۆتم بكەـ كەماڵ ئەمینی بە شێعری هەوام پێ‌ بدەوە و ئەمجەد غولامی بە چیرۆكی حكایەتی خودا، بەشداری فێستیڤاڵەكە بوون.

بەهار حوسێنی ساڵی ١٣٦٢ی هەتاوی لەشاری سەقز لەدایک بووە و كچی شاعیری كۆچكردوو ژیلا حوسێنیە و ماوەی چەندین ساڵە لەهەرێمی كوردستان دەژی و سەرقاڵی كاری ئەدەبیە.