کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فێستیڤاڵی نەرمەنایە لەشاری بۆكان كۆتایی پێهات

17:26 - 13 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: فێستیڤاڵی نایە ژەنی دوای دوو رۆژ كاری بەردەوام لەشاری بۆكان كۆتایی بەكارەكانی هات.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، یەكەمین فێستیڤاڵی نەرمە نایە بە بەشداری شارەزایانی نایەژەنی رێكەوتی ١١‌ی پووشپەڕ دەستی پێكرد و ١٢ی پووشپەڕ كۆتایی بەكارەكانی هات.
هەر لەو رێوڕەسمەدا كۆمەڵێك هونەرمەندی وەكوو ئەكبەر یەزدانی، نەبی خزری، عوسمان محەممەدی، مستەفا ئەحمەد پوور و حوسێن والدی ئامادەی فێستیڤاڵەكە بوون.
دوو خاتوونی هونەرمەندی بۆكانی بەناوەكانی موژگان و بەفرین كەنگەرلوو لەلایەن لێژنەی داوەرانەوە بەهۆی ژەنینی سازی تنبك رێزیان لێگیرا.
هەر لەو فێستیڤاڵەدا سێ‌هونەرمەندی دیكەی بۆكانی بەناوەكانی محەممەد، حامید و بێهرووز توانیان خەڵات بەدەست بێنن.

یەكەمین فێستیڤاڵی نەرمەنایە لەشاری بۆكان بەهاوكاری هونەرمەندان و خوێندكارانی بەشی مووسیقی بەڕێوە چوو.