کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كۆچی دوایی باوكی شەهیدێكی رێگای رزگاریی و كەسایەتییەك لەناوچەی سەردەشت و سەلاسی باوەجانی

18:05 - 15 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: باوكی شەهیدێكی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لەناوچەی سەردەشت و كەسایەتییەكی خۆشناو لەناوچەی سەلاس كۆچی دواییان كرد.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رێكەوتی ١٣ی پووشپەڕ حاجی عەبدوڵڵا حەیاكی ناسراو بە عەبدوڵڵای عەلی جۆڵا، خەڵكی گوندی كانی بی لەناوچەی سەردەشت بەهۆی نەخۆشی كۆچی دوایی كرد.
كاك عەبدوڵڵا باوكی شەهیدی حیزبی دێمۆكرات عومەر حەیاكییە، كە لەریزەكانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێراندا، ساڵی ١٣٦٢ شەهید بوو.
لەلایەكی دیكەوە مەجید خودامورادی كوڕی مەحموود خەڵكی ئاوایی مەیانخۆی سەلاس باوەجانی كەسایەتی خۆشناوی ئەو دەڤەرە بەهۆی نەخۆشی كۆچی دوایی كرد.
كاك مەجید كەسێكی خۆشناو ‌و جێگای رێزی خەڵكی ناوچەی سەلاسی باوەجانی بوو و لە شۆڕشی هەرێمی كوردستان وەك تێكۆشەرێكی مافخوازی كورد بەشدار بوو‌ و دوای رووخانی رێژیمی پاشایەتی وەك لایەنگرێكی جووڵانەوەی كورد‌ و دڵسۆزێكی حیزبی دێمۆكراتی كوردستان خزمەتی بە ئامانجی حیزب‌ و گەڵ كرد.

حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران سەرەخۆشی لەبنەماڵەكانی حاجی عەبدوڵڵا لە ناوچەی سەردەشت و كاك مەجید لەناوچەی سەلاس دەكات و خۆی بەشەریكی خەمیان دەزانێت.

رۆحیان شاد