• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢١ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٣٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

رێگایەک بەرەو هەتاو

زایینی: ١٤-٠٣-٢٠١٢ - هەتاوی: ١٣٩٠/١٢/٢٤ - ٢١:٤١ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
رێگایەک بەرەو هەتاو
ناسر ساڵحی ئەسڵ

نەتەوەی کورد لە کوردستانی ئێران وەک نەتەوەیەکی ژێردەستە و زوڵملێکراو، بەردەوام و بێ‌ پسانەوە بۆ دابینکردنی مافی نەتەوایەتی، بە کردەوە لە هەوڵی خەبات و تێکۆشاندا بووە. رۆڵە بە ئەمەگەکانی نەتەوەی کورد بە دژی دوژمنانی ئازادی، دێموکراسی و مافی نەتەوایەتی خەباتیان کردووە و لەم رێگایەشدا بەنرخترین قوربانییان پێشکەش بەم رێگا پیرۆزە کردووە. هەر بۆیە لە کۆمەڵگای کوردستاندا ئەو کەسانەی کە ئامادە بوون گیانی خۆیان لە پێناو ئەو ئامانج و رێگا پیرۆزەدا بەخت بکەن بە شەهید ناودێر کراون.

پاش سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی 1357ی هەتاویدا، خەڵکی کوردستانی ئێران لە نەورۆزی خوێناویی 1358ی هەتاویدا بە نرخێکی زۆر گران توانیان لە بەرامبەر هێرشی دڕندانە و دژە مرۆییانەی رێژیمی کۆماری ئیسلامیدا راوەستن، تا لە خواستەکانی شۆڕشی گەلانی ئێران کە ئازادی و دێموکراسی بوو پارێزگاری بکەن. لە لایەکی دیکەوە کوردستان ببوو بە گۆڕەپانێک بۆ پەنادانی شۆڕشگێڕەکانی گەلانی ئێران کە لە دەستی جەللادانی رێژیمی خومەینی خۆیان دەرباز کردبوو.

نەتەوەی کورد لە کوردستانی ئێران لە پێناو ئازادی و دێموکراسی و مافی نەتەوایەتیدا زیاتر لە 50 هەزار شەهیدی داوە و زەرەر و زیانی ماڵیی بەرچاوی وێکەوتووە و بە هەزاران کەسی ئاوارە و دەربەدەر کراون، بەڵام هەرگیز سەری بۆ دیکتاتۆریی رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران دانەنواندووە و لە دێموکراسی و ئازادی و مافی نەتەوایەتیی گەلانی ئێران دیفاعی کردووە. لە مانگی رەشەمەی 1361دا هێزەکانی رێژیم پەلامارێکی پان و بەرینیان بۆ سەر کوردستان دەست پێکرد، کە ئامانجیان تەنیا هێزی پێشمەرگە نەبوو بەڵکوو بەچۆکداهێنانی خەڵکی کوردستان بوو. هێزە چەکدارە بەکرێگیراوەکانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی لە رێکەوتی 9ی رەشەمەی 1361ی هەتاویدا، هێرشیان کردە سەر پێنج گوندی دەوروبەری نەغەدە و شاروێرانی مەهاباد و نزیک بە 40 کەسی بێدیفاعیان لە ژن و منداڵ و پیرەپیاو لە گوندەکانی دێلال چەرخ، سۆفیان، سەروکانی، کەرێزە، قەڵاتان شەهید کرد.

هەروەها هەر لە رێکەوتی 9ی رەشەمەدا، 12 کەس لە رۆڵە شۆڕشگێڕەکانی شاری سەقزیان بە تاوانی کوردبوون ئێعدام کرد.

ناوەکانی 9 کەس لە شەهیدەکانی شاری سەقز بریتین لە:
1ـ سەعید مورادخانی 2ـ سمایل فەیزی 3ـ عەلی مەولانی 4ـ حەمە چاخلونی 5ـ تەها فەرجیپوور 6ـ سەعید حوسێنزادە 7ـ ساڵح بەهرامی 8ـ فاتمە محەممەدی 9ـ شەهرام حەسەنی.

تەنیا تاوانی ئەو کەسانە ئەوە بوو کە ئامادە نەبوون دەسەڵاتی رەشی ئیستبدادی رێژیمی کۆماری ئیسلامی قبووڵ بکەن، هەر بۆیە وەبەر رق و قینی خومەینی و دارو دەستەکەی کەوتن و رێژیمیش بۆ بەرزراگرتنی ئەم تاوانە گەورانە، بکەرانی ئەم کارەساتەی‌ بە باشترین و بەرزترین پلە و پایە حکوومەتییەکان گەیاند.
رێژیمی کۆماری ئیسلامی بەم کردەوەیە دەیەویست نەک هەر جووڵانەوەی خەباتی پڕ لە شانازیی چەکداری لە کوردستاندا سەرکوت بکات، بەڵکوو گەلی راپەڕیوی کورد لە ئامانجە پیرۆزەکانی پاشگەز بکاتەوە و بە چۆکیدا بهێنێت. خومەینی بە ئاشکرا و بە کردەوە، دژی گەلی کورد فتوای جیهادی دابوو، چوونکە دەیزانی ئەوە کوردستانە کە لە بەرامبەر رێژیمی سەرەڕۆی ئاخووندەکاندا قارەمانانە راپەڕیوە و بەربەرەکانێ‌ دەکات و ئاڵای دیفاع لە ئازادی و دێموکراسی و مافی نەتەوایەتیی شەکاوە راگرتووە.

راستە نەتەوەی کورد لە کوردستانی ئێراندا بە درێژایی مێژوو لە پێناو وەدەستهێنانی مافە رەواکانیدا خەباتی کردووە و لەم رێگایەشدا قوربانی زۆر بە نرخی داوە. هەر بۆیە نەتەوەی کورد وەک گەلێکی زیندوو و شۆڕشگێڕ سەرەڕای تەواوی ئەو گوشار و جینایەتانە تەسلیم نەبووە، چوونکە رێنوێنییەکانی حیزبە پێشڕەو و شۆڕشگێڕەکەی «حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران»ی بە گیان و بە دڵ وەرگرتووە و قارەمانانە لە مافی نەتەوایەتی و مافەکانی مرۆڤ دیفاع دەکات و تا دەستەبەرکردنی ئەو مافانە لە خەبات و تێکۆشان دەست هەڵناگرێت.




سه‌رچاوه‌: رۆژنامه‌ی‌ "کوردستان"، ژماره‌:576
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا