کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشێك لەشارەكانی كوردستان بە تراكت و پوستێری ٢٢ی پووشپەڕ رازێندرانەوە

18:12 - 17 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆكرات بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ، ٢٤مین ساڵیادی تیرۆركرانی د. قاسملوو و هاوڕێیانی بە دەست دیپلۆماتەكانی رێژیمی ئێران، لەشارەكانی كوردستان كار و چالاكیان بەڕێوە برد.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، لەشارەكانی مەریوان، بانە، ورمێو بۆكان بەشێوەیەكی بەربڵاو تراكت و پوستێری تایبەت و پێوەندیدار بە رۆژی ٢٢ی پووشپەڕ بڵاو كرایەوە.

مەریوان
لەشاری مەریوان و دەورووبەری بەشێوەیەكی بەرچاو چالاكیی تەبلیغی كراوە و وێنەی رێبەری شەهید قاسملوو بڵاو كراوەتەوە.ئەو شوێنانەی چالاكیی تێیدا بەڕێوە چووە بریتین لە:

گەڕەكەكانی سەردۆشیەكان، ئیستادیۆم، دینارفرۆشەكان، شەهیدچراغی، فەرمانداری، مەیدانی باوە رەشید، موسكی ١و٢، بەهاران، ترمیناڵ، مەیدانی نەورۆز، بیمارستانی كۆن، دەورووبەری ئیدارەی ئیتلاعات، تەرخان ئاوا، شەهرەك سەنعەتی، مەیدانی مەلا بێسارانی، مەیدانی سپاە، میانەییەكان و جەنگەڵبانی.

هەر لەو پێوەندییەدا لەئاوایی دەرەتفێی مەریوانیش تراكت و وێنەی دكتور قاسملوو بڵاو كراوەتەوە.

بانە
ئەندامان و دۆستانی حیزبی دێمۆكرات لەشاری بانە دەستیان بە بڵاو كردنەوەی نووسراوەكانی تایبەت بە ٢٢ی پووشپەڕ كردووە و بەشێكی بەرچاو لەشوێنەكانی ئەو شارەیان بە وێنە و پوستێر رازاندۆتەوە.

مەیدانی د. قاسملوو( میدان جهاد)، شەقامی د.قاسملوو( بلواری جهاد) پاركی دووكانەكان، دەورووبەری پاساژی سان سی تی، گەڕەكی بانەی كۆن، كووی فەرهەنگیان، شەهرەكی تەوحید، ساتاوا، گەڕەكی مزگەوتی گەورە، نانەوایی عەزیز، مزگەوتی حەزرەتی عەلی، مزگەوتی قوباد لەهەمزە ئاوا، دەورووبەری پاساژی ئاسمان، بلواری مهارت، دەورووبەری هونەرستان، دەورووبەری كاروان باری نەویدی.

بۆكان
لەشاری بۆكانیش لەبەشێكی بەرچاو چالاكی بەڕێوە چووە و ئەو شوێنانەی كە چالاكی تێدا ئەنجام دراوە بریتین لە:

مەجبورئاوا، دەورووبەری شارەوانی، میراوا، گەڕەكی ئەوێستا، سێرێیانی شمشاد، چوار رێیانی لەندەن و كۆڵانەكانی شمشاد.

ورمێ
ئەندامان و لایەنگرانی حیزب دێمۆكراتی كوردستانی ئێران بە نووسینی دروشم و بڵاو كردنەوەی تراكت یادی دكتور قاسملوو و هاوڕێیانیان لەبەرەبەریی ساڵڕۆژی شەهیدكرانیاندا بەرز راگرت.

شەهرەكی ئیسلام ئاباد، خاقانی، ئیسار و تەرزیلو ئەو شوێنانە بوون كە چالاكی تێدا ئەنجام دراوە.

5402.jpg