کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

راپۆرتێك لەسەر بەڕێوەبردنی چالاكیی بەبونەی ٢٢‌ی پووشپەڕ لەكوردستان+وێنە

22:56 - 18 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا ئەندامانی و لایەنگرانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران یادی دكتور قاسملوویان لەبەرەبەریی ساڵڕۆژی شەهیدكرانیدا بەرز راگرت.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، لەشارەكانی كرماشان، سەرپێڵ زەهاو، ورمێ‌، سەردەشت و رەبەت رێز لەیادی دكتور قاسملوو گیراوە و بە بۆنەی ٢٤ی ساڵەی شەهیدكرانی ئەو رێبەرە مەزنە و هاوڕێیانی چالاكیی تەبلیغی بەڕێوە چووە.

كرماشان

لەبەشێك لەشوێنەكانی شاری كرماشان كە بریتین لە: تاق وەسان، نزیك قازانچی، پولیس راە، گاراژی گەورەی شار، پاركی شیرین، دەورووبەری موخابرات، دەڕە درێژ و دەوڵەت ئاباد بە شێوەیەكی بەربڵاو چالاكیی تەبلیغی بەڕێوە چووە و ژمارەیەكی بەرچاو سی‌دی و تراكتی پێوەندیدار بە رۆژی ٢٢‌ی پووشپەڕ بڵاو كراوەتەوە.


سەرپێڵ زەهاو

دەورووبەری مزگەوتی جامێعە، شارەكی قەرەبڵاغ، پاركی گشتی فەرهەنگیان، ناوكەل، كەڵی داوود لە نزیك تولمبەخانەی نەوتی بانتاق و پردی ئەڵوەند ئەو شوێنانە شاری سەرپێڵ بوون كە بە وێنەی دكتور قاسملوو رازێندرابوونەوە.
ورمێ‌
ئەندامان و دۆستانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لەگەلی قاسملوو لەشارۆچكەی باڵانیش بە نووسینی دروشم ‌و بڵاوكردنەوەی تراكت ‌و پوستێر یادی ٢٢ی پووشپەڕییان كردەوە و پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ دێمۆكرات و رێبازی دكتور قاسملوو نوێ‌كردەوە.

سەردەشت
لەشاری سەردەشت رێز لە رێبازی دكتور قاسملوو گیراوە و وێنەی ئەو رێبەرە شەهیدە بەشێوەیەكی بەربڵاو، بڵاو كراوەتەوە.

لەشەقامی د. قاسملوو، گەڕەكی فەرهەنگیان، گەڕەكی مەدرەسەی مەنووچێهری، شەقامی كەمەربەندی، دەورووبەری مزگەوتی سەرچاوێ‌، گەڕەكی دۆڵ تانجك، دەورووبەری مزگەوتی كانی خانێ‌تراكت و پۆستێری تایبەت بڵاو كراوەتەوە.

رەبەت

شەقامی د. قاسملوو، دەورووبەری مزگەوتی گەورە، جادەی پردی برلسیوێ‌بۆ ناو شاری رەبەت، جادەی رەبەت بۆ بن وێڵەی حاجی مینە، جادەی كانی گوێز بۆ رەبەت، گەڕەكی سەرچاوەی ‌و دەورووبەری، جادەی میلانە بۆ رەبەت ئەو شوێنانەی شاری رەبەت بوون كە لەلایەن رێبوارانی دكتور قاسملووە چالاكیی تێیدا بەڕێوە چووبوو.