کوردستان میدیا: لە فڕۆکەخانەکانی ئێراندا پێش بە هاتنی ژنانی بێحیجاب دەگیرێت و پێشکەشکارانی تەلەفزیۆنیش له بواری رەگەزییهوه جیا دهکرێنەوە.
بەگوێرەی راپۆرتی هەواڵدەریی مێهر، ئیسماعیل ئەحمەدی موقەدەم، فرماندەی هێزە ئینتیزامییەکانی رێژیمی ئێران لە دانیشتنی فرماندەرانی پۆلیسدا گوتوویەتی: یاساکان لەسەر مانکەنە بێحیجابەکانی نێو فڕۆکەخانە بەڕێوە بچێت و ئەو ژنانەی کە بە رەچاو نەکردنی حیجاب دێنە نێو ئێران دەبێ رێگرییان لێ بکرێت.
رێژیمی ئێران هەموو ساڵێک بە هاتنی وەرزی گەرما، پێش بە خەڵکی بێحیجاب و بە تایبەت ژنان دەگرێت و ئیزن نادات ژنان جلوبەرگی هاوینی لەبەر بکەن.
لەلایەکی دیکەوە لە درێژەی گەڵاڵەی بە ئیسلامی کردن و جیاکردنەوەی رەگەزی، رێژیم بڕیاری جیاکردنەوەی پێشکەشکارانی تەلەفزیۆنی داوە و رایگەیاندووە: پێشکەشکاری ژن دەبێ میوانەکەی ژن و پێشکەشکاری پیاویش دەبێ میوانەکەی پیاو بێت.