کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

راپۆرتێك لەبەڕێوەچوونی چالاكیی تەبلیغی بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ لەكوردستان

22:30 - 20 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: ئەندامان و رێبورانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران ماوەی چەندین رۆژە بەبەردەوامی سەرقاڵی بەڕێوە بردنی چالاكیی تەبلیغی بە بۆنەی ساڵیادی تیرۆر كردنی دكتور قاسملوو و هاوڕێیانین.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، لەشارەكانی نەغەدە، ورمێ، سنە، شائاباد، سەلاس و ناوچەی هەوشار لەبەرەبەریی ٢٤ ساڵەی شەهید كرانی دكتور قاسملوو پۆستێر و وێنە شەهید دكتور بڵاو كراوەتەوە.

ئەو شوێنانەی چالاكیان تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە:

ورمێ
شەهرەكی تەرزیلوو، شەهرەكی ئیسلام ئاباد، فەلەكەی مادر، شەقامی ئاپادانا، شەهرەكی دانشگا، ئێدارەی جەنگەڵبانی رووبەڕوی پاركی ساحلی، خانەهای سازمانی، فەلەكەی كلیسا جادەی باڵانیش رووبەڕووی تاناكۆرا.

هەروەها لەپردی هەوایی جادەی ورمێ ئیمام زادە و ورمێ مەهاباد، پردی هەوایی رووبەڕووی نان ماشێنی فردۆسی لە جادەی ورمێ بۆ مەهاباد ئاڵای پیرۆزی كوردستان هەڵكرابوو.

نەغەدە

شەقامی زانكۆی پەیام نوور، زانكۆی پەیام نوور، شەقامی د. قاسملوو، شەقامی پیرانشار، گەڕەكی مەیدانی فوتباڵ، گەڕەكی ١٦ دستگا، پاركی موعەلیم، گەڕەكی ٥٣ هكتار، گەڕەكی حاجی خدر.

لەگوندەكانی شاری نەغەدەش لەلایەن ئەندامانی دێمۆكراتەوە چالاكیی بەڕێوە چووە كە بریتین لە: گەڵوان، رێگای شاولە هەتا گەڵوان، باڵخچی، رێگای نەغەدە باڵخچی، مهماندار، ماسوێ، دایماو، محەممەدشەی سەرێ، محەممەد شەی خوارێ، چەقڵ مستەفا، مەمەلیان، كانی مام سەیدە، بگم قەڵا، سێرای بگم قەڵا، دیزج(دزە)، رێگای نەغەدە هەتا دزە، خەلیفان، وزنێ، كویك، حەڵبێ، دیلان چەرخ، و وینسلیان.

هەوشار
لەگوندەكانی حاجی ئاوای سەر چۆمی جەغەتوو، ئەحمەدئاوا، قازانلی، قوزڵووی هەوشار، ئاختەیە، مەمەر، یەنگیجە، قسقۆپی لە ناوچەی هەوشار لەلایەن هەوادارانی حیزبی دێمۆكراتەوە پوستێر و وێنە بڵاو كراوەتەوە و هەروەها ئاڵایەكی گەورەی كوردستان لەگەڵ ئاڵای شین لەسەر قوتابخانەی گوندی حاجی ئاوا هەڵكرابوو.

سنە
لەو شوێنانەی شاری سنە چالاكیی بەڕێوە چووە: كارئامووزی، فەیزئاوا، چوار باغ، گوڵشەن، بەردەشت، شەقامی ژاندارمری، شەقامی د. قاسملوو، بەهاران، شەهرەكی سەعدی فازی ١و٢، سەرتەپۆڵە، دەورووبەری دەفتەری نوێنەری وەلی فەقیه، شەریف ئاوا، تەكیە و چەمەن، دەورووبەری كلیسا، قەتارچیان، وەكیل، شەقامی ئەدەب، مزگەوتەكانی جامێعەی سنە، قوبا، وەكیل، تووباخانم، فەرەنگیس خانم، دارالسلام، والی، خەدیجەی كوبرا، حەزرەتی فاتمە، پاساژەكانی شاهۆ، ئاشنا، نەهرو، سەدەف، بەهارە، حەبیبی، وریشە.

هەر لەو پێوەندییەدا بەسەدان كورتە نامە بۆ كاندیداكانی شۆرای شاری سنە نێردراوە.

شائاباد
شەقامی د. قاسملوو، پاركی گشتی، گاراجی گشتی بۆ كرماشان، شەقامی توبا، فەرهەنگیان، مەیدانی فوتباڵ، هەروەها دڵسۆزانی حیزبی دێمۆكرات لەسەر گەردەنەی چوار زەوەر لەبەینی شارەكانی شائاباد و كرماشان تراكت و وێنەی زۆریان بەسەر خەڵكدا بڵاو كردۆتەوە.

هەر بە بۆنەی٢٢ی پووشپەڕ ٢٤مین ساڵیادی تیرۆر كرانی رێبەری گەورەی گەلەكەمان لە شاری شائاباد بەخشی گەهوار تراكت و وێنەی تایبەت بەم رۆژە لەسەر دیواری ماڵەكان دراوە و هەروەها ٢ئاڵای كوردستان لەسەر شاخەكانی قڵاقازیو بزەهوو هەڵكرا.

سەلاسی باوەجانی

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆكرات لە بەخشی تازاوای سەربە سەلاسی باوەجانی بە شێوەیەكی بەربڵاو تراكتو وێنەی رێبەری گەلەكەمانیان بڵاو كردۆتەوەو ئاڵایەكی كوردستانیان لەسەر دەربەند سیمینە هەڵكردووە.