" />

  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٨ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

داسەپاندنی سزای سێدارە بۆ هاووڵاتییەکی سەقزی

زایینی: ٠٩-٠٥-٢٠١٢ - هەتاوی: ١٣٩١/٠٢/٢٠ - ١٤:٠٢ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
داسەپاندنی سزای سێدارە بۆ هاووڵاتییەکی سەقزی
کوردستان میدیا: هاووڵاتییەکی سەقزی بە ناوی "سمکۆ خورشیدی" سزای سێدارەی بە سەردا سەپاوە.


بەگوێرەی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی موکریان، هاووڵاتییەکی سەقزی بەناوی "سمکۆ خورشیدی" کە ماوەی یەک ساڵە دەسبەسەر کراوە، بە تۆمەتی دژایەتی لەگەڵ خوا، دەرگیریی چەکدارانە و لایەنگری لە پارتێکی دژبەری رێژیمی ئیسلامیی ئێران، سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە.


بەپێی ئەم راپۆرتە و بە پشت بەستن بە وتەکانی سمکۆ خورشیدی، سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ ٢٠ی بانەمەڕی ١٣٩١ی هەتاوی، حوکمی سزای سێدارە بەسەر ناوبراودا سەپاوە و لەو حوکمەشدا ٢٠ رۆژ دەرفەتی پێ دراوە هەتا لەهەمبەر ئەو حوکمە ناڕەزایەتیی خۆی دەرببڕێ.


سمکۆ خورشیدی لە خاکەلێوەی ١٣٩٠ی هەتاوی لە تاران دەسبەسەر و پاش ماوەیەک راگیران لە زیندانی سنە، بۆ زیندانی ناوەندیی شاری سەقز راگوێزراوە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا