کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەكوردستان رێبۆرانی رێگای دكتور قاسملوو شار و گوندەكانیان بە پوستێر و وێنەی ٢٢‌ی پووشپەڕ رازاندۆتەوە

15:03 - 22 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران بەبۆنەی ساڵڕۆژی شەهیدكرانی دكتور قاسملوو و هاوڕێیانی چالاكی بەربڵاوی تەبلیغیان بەڕێوە برد.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، لەشارەكانی بۆكان، مەریوان، شنۆ و مەهاباد دۆستانی دێمۆكرات و رێبورانی رێگای دكتور قاسملوو لەبەشێكی بەرچاو لە كۆڵان و شەقامەكانی ئەو شارانە چالاكیان ئەنجام داوە و دروشمی بژی قاسملوویان نووسیوەتەوە.

مەریوان

ئەندامان‌و لایەنگرانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لەسێ‌رێیانی نەژمار لەسەر جادەی مەریوان ـ سنە، لەسەر جادەی بالك ـ دەرزیان ئاڵای كوردستانیان هەڵكردبوو ‌و هەروەها لەدەورووبەری مزگەوتەكانی چوار یاری نەبی هەتا مزگەوتی قەدیم ( لە كانی دینار)، دەورووبەری مزگەوتی شای نەقشبەندی، دەورووبەری مزگەوتی جامێعە تراكت ‌و پوستێریان بڵاو كردبووە و دروشمیشیان لەسەر دیوارەكان نووسیبوو.

ئەندامانی حیزبی دێموكرات لە شاری مەریوان لە بەرزایی كێوی ئیمام لە پشت زانکۆی پەیام نوور ئاڵایەكی گەورەی كوردستانیان هەڵكردووە.

بۆكان
لەناوچەی پیر محەممەد و دەورووبەری شاخی تەرەغە كە شوێنی سەیرانگا ‌و گەشت ‌و گوزاری خەڵكە، ئەندامانی حیزبی دێمۆكرات تراكت ‌و پوستێری پێوەندیداریان بە 22‌ی پووشپەڕ بڵاو كردۆتەوە.

شنۆ

ئامووزش ‌و پەروەرش، مزگەوتی شێخ عەبدولعەزیز، شەقامی بوداغی، زانكۆی پەیام نوور، دەبیرستانی كچانەی فاتمە، رێگای ئاوایی پرداوێ‌ـ خاڵتاوێ‌، گوندی سەرگیز و ئیدارەی ئاوی شنۆ ئەو شوێنای شارەكە بوون كە سی‌دی و تراكتی لێ‌بڵاو كرابۆوە.

مهاباد

ئەندامان ‌و لایەنگرانی حیزبی دێموكرات لەشاری مهاباد بە بەكارهێنانی رەنگی شین لەكاناڵی ئاوی باغی میكائیل سەرنجی خەڵكی گەڕەكەكانی باغی میكائیل، گەڕەكی ئاغا مەنگۆڕەكان، پردی ئامووزش ‌و پەروەرش، دەست فرۆشەكان، تالاری باغی گوڵان، فەلەكەی حوسێنی فهمیدەیان راكێشابوو.

ئەو رەنگە بەدرێژایی مەسیری ئاوەكە هەتا ناو بەنداوی وسووكەند بەرچاو دەكەوت.

لە گەڕەكەكانی ترمیناڵ، ئیرانپەیما، مەیدانی حەیوانات، مەیدانچەی حەسەنزادە، مەحموودكان، ئەسحابەسپی، كۆڵانی خانەقا، بوداق سوڵتان و فەرهەنگیانیش بە نووسینی دروشم ‌و بڵاو كردنەوەی پوستێر رێز لەیادی دكتور قاسملوو و هاوڕێیانی گیراوە.