کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

١١٢٢ منداڵ لە ناڕەزایەتییەکانی سووریەدا کوژراون

18:59 - 20 بانەمەڕ 2712

کوردستان میدیا: کۆمیتەی هاوئاهەنگیی شۆڕشی سووریە ژمارەی قوربانیانی منداڵ لە شارە جۆراوجۆرەکانی سووریە ١١٢٢ منداڵ راگەیاندووە.
بەگوێرەی کۆمیتەی هاوئاهەنگیی شۆڕشی سووریە رایگەیاندووە، کەلە سەرەتای دەسپێکی ناڕەزایەتییەکانەوە هەتا ئێستا لە دژی رێژیمی بەشار ئەسەد، ١١٢٢ منداڵ بوونەتە قوربانی.
لەم ژمارەیەدا لە شاری حومس ٥٢٤ منداڵ، حما ١٤٧ منداڵ، ئەدلەب ١٠٣ منداڵ، دەرعا ١٠٣ منداڵ و لە دەوروبەری دیمەشق، حەلەب، دیرەلزوور، حەلەب و لازقییە ٩٥ منداڵ کوژراون.
بەگوێرەی ئامارە بڵاوکراوەکانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەرەتای دسپێکی شۆڕشی سووریە هەتا ئێستا ٩ هەزار هاووڵاتیی سووری کوژراون.
هەروەها بەپێی کۆمیتەی هاوئاهەنگیی شۆڕشی سووریە، ژمارەی دەسبەسەر کراوەکانی ناڕەزایەتییەکانی سووریە هەتا مانگی مارس ٢٠٥٦١ کەسی رایگەیاندووە.