کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

راپۆرت/ خەڵكی كوردستان بێ‌ سڵ كردنەوە و نەسرەوتن سەرقاڵی بەرێوە بردنی چالاكین

21:38 - 22 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: لەرۆژی ٢٢‌ی پووشپەڕدا بەشێكی بەرچاو لەشارەكانی كوردستان رێزیان لەیادی دكتور قاسملوو گرتووە و لەو رۆژەدا بە بڵاوكردنەوەی تراكت و پۆستێری دكتوری مەزنی كورد پەیكانی وەفادارییان لەگەڵ رێبازی دێمۆكرات نوێ‌كردەوە.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، خەڵكی شارەكانی تیكاب، تاران، داڵاهۆ، بۆكان، سنە، هەوشار، سەقز، سەردەشت، دیواندەرە و شنۆ و هەروەها ئاوایی نێ‌ خۆراگر جارێكی دیكە پەیمانی وەفادارییان نوێ‌كردەوە و سەلماندییان كە قوتابیی قوتابخانەی ئازادی پەروەری دكتور قاسملوون.

ئەو شار و ناوچانەی كە چالاكی بەربڵاوی تەبلیغیان تێیدا بەڕێوە چووە بەو شێوەی خوارەوەن

تیكاب
لەشاری تیكاب و گەڕەكەكانی شەریف ئاوا، هەواشناسی، ناو باخ و قەرەناو بەشێوەیەكی بەربڵاو چالاكیی كراوە و هەروەها لەرێگای نیوان تیكاب و تەختی سلێمان و ئاواییەكانی ئەحمەدئاوا، حەسەن ئاوا، هەنگووریش رێز لەیادی دكتور قاسملوو و هاوڕێیانی گیراوە.

تاران
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆكرات لەگەڕەكی سەعادەت ئاباد ‌و لە دەورووبەری بەشێك لەماڵی نوێنەرانی مەجلێسی شورای ئیسلامی تراكتیان بڵاو كردۆتەوە.

هەر لەو پێوەندییەدا لەرێگای ئینترنێتەوە تراكت و وێنەی دكتور قاسملوو بۆ دەنگ و رەنگی كۆماری ئیسلامیی و كاناڵی سەحەر بەرێ‌كراوە.

كرند غەرب (داڵاهۆ)

شەقامی د. قاسملوو، فەرهەنگیان، دەورووبەری پولیس راە، دەروازەی خاكەچەرموو، هەروەها لەشارۆچكەی حەریر تراكت ‌و پوستێری زۆر بڵاو كراوەتەوە.

گوندەكانی داڵاهۆش لە تەبلیغات بێبەری نەبوونە و لەئاواییەكانی: تەنوورە، دیجامی، كەنەهەڕ، بیامە، تووشامی ‌و هەوەها لە بەرزایی شاخی تەنگە تاریكە كە زاڵە بەسەر جادەی گشتی سەرپێڵ زەهاو ـ كرند ‌و شائابادا ئاڵایەكی گەورەی كوردستان هەڵكرابوو.

سنە
شەریف ئاوا، عەباس ئاوای خواروو، تەپەی بەهارمەس، قەرەیان و دێگەرا ئەو شوێنانەی شاری سنە بوون كە تراكت و وێنەی دكتور قاسملووی لێ‌بڵاو كرابۆوە.

سایین قەڵا

هەموو گەڕەكەكانی دەورووبەری قەبرستان، فەلەكەی ئوستاد شەهریاری، دەورووبەری معاینەی فەننی، شەقامی شەهیدان، شەقامی عەبدوڵڵا عەلیزادە، فەلەكەی شەهید د.قاسملوو، ترمیناڵی تیكاب، هەموو گەڕەك ‌و كۆڵانەكانی كوشتارگا، پاركی لاوان، شەقامی پاسگا، جادەی سارووجە ـ سایین قەڵا، دەورووبەری ئەماكن، جادەی بۆكان ـ سایین قەڵا، شەمسی تەبریزی، مەیدانی موعەلیم، دەورووبەری سەبت ئەحواڵ، شەقامی هاچەسوور، قوتابخانەی كەوسەر، پاركی ساحیلی، مەنتەقەی جانبازان.

هەروەها لە گوندەكانی قۆزلووی هەوشار، حاجیی ئاوای جەخەتوو، قازانلی، كەڕاو، یەنگیجە، مەمەر، ئاختەپە، داشكەستان، قسقۆپی، ئاغاجەری، ساین چوون، گۆزەبڵاغ، حەسەن لوو، بیچاخچی، هەنگور، ئاغدەری خواروو، ئاغدەرەی سەروو، ئاغدەرەی ناوەڕاست، ئەحمەدئاوای تیكاب، جادەی تیكاب ـ سایین قەڵا، جادەی تەخت سلێكان و هەموو گەڕەكەكانی شەریف ئاوای شاری تیكابیش چالاكی بەڕێوە چووە.


سەردەشت

شەقامی د. قاسملوو، مەیدانی دیناران، شەقامی پادگان، دەورووبەری ترمیناڵ، گەڕەكی فەرهەنگیان ‌و شیوە برایمە، دەورووبەری فەرمانداری، سوێی بەردەقووچی ‌و رێگای نێزەڕۆ، دەورووبەری پاركی لالە ‌و گەڕەكی هەنداوەییان ئەو شوێنانەی شاری سەردەشت بوونە كە لەلایەن رێبۆرانی دكتور قاسملوو بە وێنەی ئەو رێبەرە رازێندراونەتەوە.

سەقز

مەیدانی د.قاسملوو (میدانی قودس) ، گەڕەكەكانی سیلۆ، كەریم ئاوا، بەهارستانی سەروو و خواروو، شەریف ئاوا، شاناز و بەردەبڕان ئەو شوێنانەی شاری سەقز بوون كە بە تراكت رازێندرابوونەوە.


دیواندەرە

لە شاری دیواندەرە تەبیلغات بەردەوامە و بە شێوەیەكی بەر فراوان تراكت و پوستێری تایبەت بە ٢٢ پووشپەڕ بڵاو كراوەتەوە و ئەو شوێنانەی چالاكی تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە: شەقامی ئەسڵی، پاساژی ساراڵ و هەروەها گوندەكانی كەوڵە(دیهیاری، بێهداشت)، گوندی گوڵانە و گوندەكانی دەورووبەری.
شنۆ
شەقامی دكتور قاسملوو، چوار رێیانی ئەسڵی، فەلەكەی كێلەشین ، سی ئێن جی، شەهرەكی فەرهەنگیان فازی ١ و ٢و ٣، پاركی شەهرەك، پاركی سەیداوێ‌، فەلەكەی گێلاس، پاركی ساحلی، كۆڵانی باخی گێلاس، مزگەوتی حەنەفی، مزگەوتی شێخ عەبدولعەزیز، سەلیم ئاباد، مەجید ئاباد، حەسەن ئاباد، مام تەمر، مزگەوتی جامێع، ئیدارەی ئاو و فازڵاو، سێ‌ رێیانی تاچیناوێ‌، دەورووبەری شەبانە رووزی، رەحیم ئاباد، مەدرەسەی دارولقۆرئان، جادەی پیرانشار ـ شنۆ،
هەر لەدرێژەی چالاكییەكانی تێكۆشەرانی دێمۆكراتدا لە شاری شنۆ ئاواییەكانیشی: پووشاوێ‌، ئاسناوێ‌، شێخان، تاژاندەرێ‌، شارۆچكەی نەڵۆس، سەرگیز، قەرەسەقەڵ، دێشەمسی چووكە و گەورە، كۆنەقەڵا و باڵاگیر تراكت و پۆستێر بڵاو كراوەتەوە.

نێ‌

لە ئاوایی نێ‌سەری بەمەریوان دروشمی تایبەت نووسراوە و تراكت بڵاو كراوەتەوە، شوێنەكان بریتین لە: فەلەکەی شەهید دکتور قاسملوو، دەورووبەری مزگەوتی جامیعه، جادەی ئەسلی نێ ـ مەریوان، جادەی ئەسلی نێ ـ کانی سانان، گەڕەکی ناوباخ، گەڕەکی کانی گەزنه، گەڕەکی گوڵان، دەورووبەریی شوعبەی نەوتی نێ، دەورووبەریی موخابرات، ناوخانه باخیەکان، بەر ئاوایی نێ، گەڕەکی بەردی، دەورووبەریی قەسابییەکان.

هەر لەو پێوەندییەدا خەڵكی نێ‌ بە لەبەر كردنی جلوبەرگی رەنگی شین بەرەو بانگەوازی كۆمیسیۆنی تەشكیلاتەوە چوون و لەلایەكی دیكەوە بۆ چەندین جار ئالای كوردستان و ئالای رەنگی شینیان لە سەربانی ماڵەكان و چیای شەڕگە و پشت مەنبەعی ئاوی گوندەكە هەڵكردبوو.

منداڵانی ئاوایینێ‌ش فوودانەی رەنگی شینیان بە دووچەرخەكانیان هەڵواسیبوو و لەسەر جادەی ئەسڵی پیشانی خەڵكیان دەدا و هەر بەو بۆنەیەوە لە ئاوایی دەرە تفێش چالاکی بەڕێوە چووە.