کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێوڕەسمی یادكردنەوەی تەها كەریمی سینەماكاری كورد لەتوركیە بەڕێوە چوو

16:56 - 23 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: لەشاری ئیستانبوڵی توركیە رێز لەیادی تەها كەریمی سینەماكاری كۆچكردووی كوردستانی رۆژهەڵات گیرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی كوردستان میدیا، دوای ئەوەی كە لەشارەكانی سلێمانی و هەولێر یادی تەها كەریمی كرایەوە، لەتوركیەش مەڕاسمێك بەبۆنەی كۆچی دوایی ئەو سینەماكارە كوردە بەڕێوە چوو.
ئەو یادە لەلایەن ماڵی سینەما و ناوەندی ئیسماعیل بێشكچی، لەژێر ناوی پیاوی سپی بەڕێوە چوو.


رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ٨ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٩٢‌ی هەتاوی تەها كەریمی دەرهێنەری كورد بە هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەشاری سلێمانی گیانی لەدەست دا.

تەها كەریمی ساڵی ١٣٥٥ی هەتاوی لەشاری بانە لەدایك بووە و دواتر لەبەشی سینەما لەزانكۆی هونەری تاران لیسانسی لەبواری دەرهێنان وەرگرتووە.

ئەو سینەماكارە كوردە خاوەنی چەندین فیلمی دیكیۆمێنتی بوو و هەروەها ٤ فیلمی كورتیشی بەناوەكانیسنوری ژین، زریان، سەمای مروارییەكان و كوێستانی سپی ساز كردووە و هەروەها فیلمی سینەمایی كوێستانی قەندیل یەكەم فیلمی درێژی تەها كەریمی بووە.